
به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئیتاڵیا كه هه‌زاران هاوڵاتی گیانیان له ده‌ستداوه، تا كاتێكی نادیار سنوره‌كانی ئیتاڵیا به ڕووی كۆچبه‌ری نایاسایی داده‌خرێت
سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیتاڵیا، بڕیاریدا، به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی COVID-19 له وڵاته‌كه‌دا، كه زیاتر له 10.000 هاوڵاتی گیانیان له ده‌ست داوه، ڕێگه نه‌درێت به هیچ یه‌ختێك نزیكی میناكان و خاكی ئیتاڵیا ببنه‌وه كه كۆچبه‌ری نایاسایی ڕزگار ده‌كه‌ن تا كاتێكی نادایر.
وه‌ك له بڕیاره‌كه‌ی ئیتاڵیا هاتووه:
”تا ئاسایی كردنی دۆخی نیشتیمانی ئیتاڵیا به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی COVID-19 ، مینا ئیتاڵیه‌كان ناتوانن گه‌ره‌نتی وڵاتێكی ئارام بده‌نه كۆچبه‌ران و خزمه‌ت و گوزاری به پێی پێویست وه‌ر بگرن.”
له هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی شاره‌وانی دورگه‌ی لامبهدوزا، داوا له حكومه‌تی ئیتاڵیا كردووه كه یه‌ختێكی گه‌وره دابین بكات بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه له داهاتوودا ڕوو ئه‌كه‌نه ئه‌و دورگه‌یه چونكه شوێنی مانه‌وه له دورگه‌كه بۆ كۆچبه‌ران نه‌ماوه.
به پێی بڕیاری حكومه‌تی ئیتاڵیا، تا 31/7/2020 میناكانی ئیتاڵیا بۆ كۆچبه‌ری نایاسایی داخراو ده‌بن و ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌یش به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا باشتر نه‌كرێته‌وه یاخود كۆنترۆڵ نه‌كرێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه زیاتریش بخایه‌نێت.
شه‌و ڕابردوو ئیتاڵیا ئه‌م بڕیاره‌ی دا، له كاتێكدا یه‌ختی ئایلان كوردی سه‌ر به ڕێكخراوی Sea Eye، كه ڕێكخراوێكی ناحكومی ئه‌ڵمانییه، داوای مۆڵه‌تی داخل بوون ده‌كرد چونكه چه‌ند ڕۆژێكه 150 كۆچبه‌ری ئه‌فریقی له ده‌ریای ناوڕاستدا ڕزگار كردووه و ئیتاڵیاش ڕازی نیه به وه‌رگرتنیان.
ڕێكخراوی Sea Eye، له تویته‌ردا ڕایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای ڕاوه‌ستانی ژیان كه ئێوروپادا، پێویسته مافی مرۆڤ بپارێزرێت و داوای له ئه‌ڵمانیا كرد كۆچبه‌ره‌كان وه‌ر بگرێت.
پشتیوان جاف
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News