په‌نابه‌ران

ئیتاڵیا و فه‌ڕه‌نسا 800 په‌نابه‌ر له‌ یۆنان وه‌رده‌گرن

ئیتاڵیا و فه‌ڕه‌نسا 800 په‌نابه‌ر له‌ یۆنان وه‌رده‌گرن

دوای ئه‌وه‌ی ئیتاڵیا ڕازی بوو به‌ وه‌رگرتنی به‌ وه‌رگرتنی 300 په‌نابه‌ر له‌ یۆنانه‌وه‌، وڵاتی فه‌ڕه‌نسه‌یش بۆ هاوكاری كردنی یۆنان، 500 په‌نابه‌ری لێ وه‌رده‌گرێت.

به‌تایبه‌تی دوای سوتاندنی كه‌مپی مۆریا له‌ دورگه‌ی لێسڤۆسی یۆنان، كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ ته‌واوی میدیاكانی ئه‌وروپا، به‌شێك له‌ وڵاتانی ئه‌ندام ڕازامه‌ندی خۆیان نواند بۆ وه‌رگرتنی ژماره‌یه‌ك له‌ په‌نابه‌ران دورگه‌كانی یۆنان، به‌ تایبه‌ت دورگه‌ی له‌شڤۆس.

له‌ ئێستادا نزیكه‌ی 12.000 په‌نابه‌ر له‌ دورگه‌ی لێسڤۆس گیریان خواردووه‌ و داوا ده‌كه‌ن به‌ وڵاتانی یه‌كێتی دابه‌ش بكرێن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش، سه‌ره‌تا ئه‌ڵمانیا ڕه‌زامه‌ندی دا به‌ وه‌رگرتنی نزیكه‌ی 1.500 په‌نابه‌ر له‌ دورگه‌كانی یۆنان به‌ تایبه‌ت له‌ دورگه‌ی لێسڤۆس، دواتر ئیتاڵیا ڕازی بوو 300 په‌نابه‌ری دورگه‌كانی یۆنان وه‌ربگرێت، دوێنێ ئێواره‌یش، فه‌ڕێنسا له‌ په‌یامێكدا بۆ ووكومه‌تی یۆنان ڕایگه‌یاند كه‌ ئاماده‌وه‌ 500 په‌نابه‌ر وه‌ربگرێت.

له‌ هه‌مان كاتدا، به‌لجیكایش 150 بۆ 200 په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرێت.

چۆن ئیتاڵیا 300 په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرێت؟

ڕێكخراوێكی كاتۆلیكی له‌ ناوچه‌ی ساند ئێجیدیۆ له‌ باكوری ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا، ڕایگه‌یاند كه‌ نزیكه‌ی 300 په‌نابه‌ر له‌ دورگه‌ی له‌شڤۆس وه‌رده‌گرێت و له‌ گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتاڵیا ڕێكه‌وتنێكی واژووو كردووه‌ كه‌ تێیدا داوا ده‌كات 300 په‌نابه‌ر وه‌ربگرن و له‌و ناوچه‌یه‌ نشته‌جێبن.

وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، په‌نابه‌ران به‌ وڵاتانی ئه‌ندام دابه‌ش ده‌كات

وه‌ته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رنای یۆنان له‌ په‌یه‌وندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا تایبه‌ت به‌ پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند:

به‌ نیازین ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر كه‌ مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه‌ و توانای مادیان نیه‌ ڕوو له‌ وڵاتێكی باكوری ئه‌وروپا بكه‌ن، هاوكاریان بكه‌ین و ئه‌وانیش به‌ وڵاتانی ئه‌ندام دابه‌ش بكه‌ین.

پشتی-نیوز: كێن ئه‌و په‌نابه‌رانه‌؟ ماده‌م مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه‌، بۆ ئێوه‌ به‌ وڵاتانی ئه‌ندام دابه‌شیان ده‌كه‌ن ؟

ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر هه‌ن كه‌ بڕیاری مافی په‌نابه‌ریان بۆ ده‌رچووه‌، به‌ڵام توانای مادییه‌ن نیه‌ گه‌شت بكه‌ن بۆ وڵاتێكی ئه‌وروپا. ئێمه‌ به‌ پێی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی هه‌مانه‌ له‌ گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌وانیش دابه‌ش ده‌كه‌ین.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close