
رێكخراوێكی ناحكومی (NGO) ئه‌ڵمانی به ناوی Sea Watch، رۆژی شه‌ممه 22ی دیسه‌مبه‌ر, 32 كۆچبه‌ریان له ده‌ریای ناوڕاست رزگار كرد.
كۆچبه‌ره‌كان كه له وڵاتی لیبیاوه كۆچیان كردبوو له ناو یه‌ختێكی بچوكدا بوون و ژیانیان له مه‌ترسیدا بوو به هۆی شه‌پۆل و سه‌رماوه‌وه. باخیره‌یه‌ك به ناوی ”Sea Watch”، كه ڕێكخراوهكی ناحكومی ئه‌ڵمانیا، توانی گشت كۆچبه‌ره‌كانی رزگار بكات و هه‌وڵی دا، به شێوه‌یه‌كی یاسایی وڵاتانی ماڵتا و ئیتاڵیا وه‌ریان بگرێت.
دوای په‌یوه‌ندی و هه‌وڵدانێكی زۆر، وڵاتی ئیتاڵیا و ماڵتا ره‌تیان كرده‌وه و كۆچبه‌ره‌كانی وه‌ر نه‌گرت و مۆڵه‌تیان به باخیره‌ی رێكخراوه‌كه نه‌دا، كۆچبه‌ره‌كان بگه‌یه‌نێته وڵاته‌كانیان.
كۆچبه‌ران به ره‌گه‌ز هاوڵاتی نیجیریا و سودان وكوات دیڤوارن و له نێویاندا 3 منداڵیش هه‌ن.
ئه‌وه 7 رۆژه، ڕێكخراوه ئه‌ڵمانیه‌كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه وڵاتێكی ئه‌ورووپا ئه‌م كۆچبه‌رانه وه‌ر بگرێت، به‌ڵام ڕه‌تیان ده‌كه‌نه‌وه.
به‌رپرسی ڕێكخراوه‌كه، روبێن نێگێباوێر، به ئاژانسی ئه‌ڵمانی DPA راگه‌یاند كه ئه‌مه شه‌رمه‌زاریه بۆ وڵاتانی باشوری ئێرووپا و ئه‌ڵمانیاش. هاوكاران و كۆچبه‌ره‌كان، 7 رۆژه له ناو ئاودان و هیچ وڵاتێك وه‌ڵامان ناداته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كۆچبه‌رانه وه‌ر بگرن.
نێگێباوێر ئه‌وه‌شی گوت، كه چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه له‌وه‌دایه، یان له لایه‌ن حكومه‌تی ماڵتا یاخوت ئیتاڵیا، ئه‌م كۆچبه‌رانه وه‌ر بگیرێن، چونكه سنوره‌كانیان، سنوری ته‌نیا وڵاته‌كانیان یه، به‌ڵكو سنوری ئه‌ورووپاشه.
له هه‌مانكاتدا، به‌رپرسی Sea Watch, وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیای تۆمه‌ت بار كرد كه ئه‌ویش تاوانی هه‌یه و به‌ر پرسیاره له گیان له ده‌ست دانی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه له ده‌ریای ناوڕاست گیانی خۆیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن، چونكه به بریاری ئه‌وان سنور و میناكان داده‌خرێن.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News