
دواتر سالڤینی له حكومه‌تی ئیتاڵیا دوور خرایه‌وه چونكه ڕا و بۆچوونی زۆر جیاواز بوون له سیاسه‌تی ئیتاڵیا.
وه‌زیری ده‌روه‌ی ئیتاڵیا، لویجی دی مایۆ له سه‌ردانێكیدا بۆ تونس ڕایگه‌یاند
ئیتاڵیا نایه‌وێت چی دیكه كۆچبه‌ری نایاسایی له تونسه‌وه وه‌ربگرێت. هه‌ر كۆچبه‌رێك له تونسه‌وه ڕوو له ئیتاڵیا بكات، ئێمه دیپۆرتی ده‌كه‌یه‌نوه.”
به پێی ئاماره فه‌رمیه‌كانی وڵاتی تونس، له سه‌ر هه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به تایبه‌ت له مانگی 2 به‌دواوه‌وه، كۆچی نایاسایی له ئه‌فریقاوه به تایبه‌تی له وولاتی تونسه‌وه به‌ره‌و ئیتاڵیا زیادی كردووه.
هه‌ربۆیه ئیتاڵیا بۆ ڕێگری گرتن له كۆچی نایاسایی له وڵاتانی ئه‌فریقاوه، شاندێكی نارد بۆ وڵاتی تونس به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه، لویجی دی مایۆ بۆ تاوتوێ كردنی دۆخه‌كه و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ كۆچی نایاسایی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا له گه‌ڵ سه‌رۆكی تونسن كای سه‌عید كۆبۆوه و هه‌ردوولا ڕێكه‌وتن له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته ده‌زگایه‌ك له تونس دابمزرێنن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان تاكو ئه‌م ڕێگه مه‌ترسیداره نه‌گرنه به‌ر و ئیتاڵیاش هاوكاری تونس ده‌كات و هه‌روه‌ها هێزی ده‌ریاوانی زیاتر له ده‌ریای ناوڕاست داده‌نێت بۆ كۆنترۆڵ كردن و رێگری گرتن له كۆچی نایاسایی.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News