
پرۆژه‌ی دروست كردنی قه‌برستانێك بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له ده‌ریای ئیجه گیانیان له ده‌ستداوه، له باشوری ئیتاڵیا ده‌ستی پێكردووه.
به پێی ماڵپه‌ڕی Vatican News, دروست كردنی ئه‌م گۆڕستانه له شاری Tarsia ده‌كرێت و له نیوه‌ی ساڵی 2019 ته‌واو ده‌بێت.
به پێی شاره‌وانی ناوچه‌ی تارسیا، گۆڕستانه‌كه 30 دۆنم زه‌وی ده‌گرێت و به ناوی ئایلان كوردی ده‌بێت، ئه‌و منداڵه ته‌مه‌ن 3 ساڵه‌ی رۆژئاوای كوردستان، كه خنكا به هۆی غه‌رقبوونی به‌له‌مه‌كه‌یان له ده‌ریای ئیجه و وێنه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی جیهانی ته‌ساند.
به پێی داتای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ته‌نیا له ساڵی 2018دا، 2.241 كۆچبه‌ر گیانیان له ده‌ستداوه یاخوت تا ئێستا نادیارن، به‌و هۆیه‌شه‌وه گۆڕستانێك تایبه‌ت به كۆچبه‌ران له هه‌رێمی كه‌لابریای ئیتاڵیا دروست ده‌كرێت.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News