په‌نابه‌رانجیهان

ئیتاڵیا یاسای دیپۆرت كردنی په‌نابه‌رانی جێبه‌جێ كرد

حكومه‌تی ئیتاڵیا و به‌ تایبه‌تی وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌، ماتێۆ سالڤینی، یاسای دژی په‌نابه‌ران له‌ ناو په‌رله‌مان جێبه‌جێ كرد.

له‌ كۆی 495 ئه‌ندام په‌رله‌مان، 396 كه‌سیان به‌ به‌ڵێ ده‌نگیان دا به‌ یاساكه‌ و 99 به‌ نه‌خێر.

به‌م پرۆژه‌یاسا نوێیه‌، حكومه‌تی ئیتاڵیا خراپترین شێوازی مامه‌ڵه‌ كردنیان به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران ئه‌نجامدا.

پرۆژه‌یاساكه‌ كه‌ واژوو كرا و له‌م خاڵانه‌ پێكهاتووه‌:

  1. ئه‌و كه‌سانه‌ی مافی په‌نابه‌رێتی 2 ساڵیان وه‌رگرتووه‌، ماوه‌كه‌ی كه‌متر ده‌كرێته‌وه‌ بۆ 1 ساڵ یاخوت چه‌ند مانگێك. له‌ ئێستادا له‌ %25 په‌نابه‌رانی ئیتاڵیا، ئه‌و جۆره‌ ئیقامه‌یان وه‌رگرتووه‌. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ هۆی روودایی كاره‌ساتی سروشتی كۆچیان كردووه‌ له‌ وڵاته‌كه‌یان، مافی په‌نابه‌رێتیه‌كه‌یان له‌ 1 ساڵی ده‌بێته‌ 6 مانگی.
  2.  له‌مه‌و دوا، پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بۆیان هه‌یه‌ ده‌مانچه‌ی كاره‌بایی به‌ كار بێنن، به‌رامبه‌ر هه‌ر ئاژاوه‌چیه‌ك.
  3. ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن په‌نابه‌ران داگیر كراون و بۆ مه‌به‌ستی خۆیان به‌ كاری دێنن، گشتیان به‌ زۆر چۆڵ ده‌كرێن. واته‌ ئه‌و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ بینا و مڵكیان داگیر كردووه‌ بۆ خۆیان گشتیان به‌ زه‌بری هێز چۆڵ ده‌كرێن.
  4. هه‌ر په‌نابه‌رێك به‌ پێی یاسا، وه‌ك كه‌سێكی مه‌ترسیدار له‌ قه‌ڵه‌م بدرێت، دیپۆرتی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه‌
  5. سیسته‌می پێشوازی كردنی په‌نابه‌ران ده‌گۆردرێت و ده‌نێردرێن بۆ كه‌مپی گه‌وره‌ی ده‌ره‌وه‌ی شار.

حكومه‌تی ئیتاڵیا له‌ چه‌ند رۆژێكی رابردوودا، رایگه‌یاند كه‌ به‌ نیاز نیه‌ پرۆژه‌یاسایی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان واژوو بكات كه‌ باس له‌ ده‌به‌شكردنی په‌نابه‌ران ده‌كات به‌ سه‌ر وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا، ئه‌مه‌ش كارێكی چاوه‌ڕوه‌ن نه‌كراو نه‌بوو، چونكه‌ حكومه‌تی پێشوش له‌ ساڵی 2016 به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاتی، ماتێۆ رێنچی، هه‌مان پرۆژه‌یاسای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی رێت كردبوو.

به‌ پێی زانیاریه‌ فه‌رمیه‌كان كه‌ ده‌ستی مه‌ڵپه‌ری پشتی-نیوز كه‌وتون، حكومه‌تی ئیتاڵیا به‌ نیازه‌ به‌م یاسایه‌، رێژه‌ی په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران له‌ وڵاته‌كه‌ی كه‌متر بكاته‌وه‌ و له‌ هه‌ندێك كاتیشدا مافی په‌نابه‌رێتی بۆ چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌یش نوێ نه‌كاته‌وه‌ كه‌ مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌ر گرتووه‌ و له‌و وڵاته‌ ناژین.

سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌یاسای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، نزیكه‌ی 190 وڵات له‌ جیهاندا واژوویان كردووه‌ له‌ مانگی 9ی 2016ه‌وه‌ كه‌ باس له‌ پاراستنی مافی كۆچبه‌ران و منداڵان ده‌كات و باس له‌و وڵاتانه‌ ده‌كات كه‌ پێویستە‌ ھاوكاری پە‌نابە‌ر و كۆچبە‌ران بكە‌ن و ھە‌ماھە‌نگیان ھە‌بێت لە‌ گە‌ڵ وڵاتانی دیكە‌ی ئە‌ورووپا بۆ ئڵوگۆری زانیاری و كاری باشتر بۆ پە‌نابە‌ران.

ئە‌و وڵاتانە‌ی كە‌ پرۆژە‌یاسای نە‌تە‌وە‌یە‌كگرتووە‌كانیان وە‌ژوو نە‌كردووە‌:

ئیتاڵیا، ھە‌نگاریا، نە‌مسا، پۆڵە‌ندا، سلۆڤاكیا، چیك، ئێستۆنیا، بوڵغاریا، كرۆئاتیا، سویسرا ، ئە‌مریكا ، ئیسرایل و ئە‌وسترالیا

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

بە‌رێوبە‌ری Pishti-News

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button