
باندێكی 24 كه‌س له ئیتاڵیا به تۆمه‌تی قاچاخچێتی و پاره‌خواردن ده‌ستگیركران له نێویاندا 8 كه‌سیان كوردن
له شاری كۆرۆتۆنی ئیتاڵیا، باندێكی 24 كه‌سی ده‌ستگیر كران به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی هاوكاری كۆچی نایاسایی و كاری ساخته‌كاریان كردووه. له نێویاندا پۆلیسی ئیتاڵی و پارێزه‌ر و 8 كورد هه‌ن كه كاری وه‌رگێڕی له‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
به پێی میدیاكانی ایتاڵیا، بانده‌كه وه‌رگێڕه كورده‌كان، هاوكاری كوردی دیكه‌یان ده‌كرد و ئه‌وراقی ساخته‌یان دروست ده‌كرد كه گوایه ئه‌و كه‌سانه له وڵاتی ئیتاڵیا ده‌ژین و ئادره‌س و ناونیشان و هه‌موو جۆره ئه‌وراقێكیان بۆ دروست ده‌كردن تاكو له ئیتاڵیا مافی په‌نابه‌ری وه‌ربگرن.
پۆلیسی ئیتاڵیا له شاری كرۆتۆن ڕایگه‌یاند، ئه‌مه باندێكی گه‌وره‌یه كه له ته‌واوی ئیتاڵیا كاریان ده‌كرد و هاوكاری كۆچبه‌ری نایاساییان ده‌كرد تاكو مافی په‌نابه‌ری وه‌ربگرن و بتوانن له ئیتاڵیا و وڵاتانی ئه‌وروپا به یاسایی و ئاسانی هاتووچۆ بكه‌ن. بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌وه‌ش كورده‌كان، به هاوكاری پارێزه‌ر و چه‌ند پۆلیسێك، ئه‌وراقی ساخته‌یان دروست ده‌كرد بۆ داواكارانی مافی په‌نابه‌ری، ئادرێسیان بۆ داده‌نان. له به‌رامبه‌ردا داواكارانی مافی په‌نابه‌ری بڕه پاره‌یه‌كیان ده‌دا به كورده‌كان كه دواتر له گه‌ڵ پارێزه‌ران و چه‌ند پۆلیسێك كه به‌شێك بوون له بانده‌كه، دابه‌شده‌كران.
به پێی میدیاكانی ئیتاڵیا، كورده‌كان كه وه‌رگێربوون له شاری كرۆتۆنی ئیتاڵیا، په‌یوه‌ندیان ده‌كرد به دانیشتووانی كوردی هه‌رێمی كوردستان، پێیوان ده‌گوتن كه ئه‌وان به هاوكاری چه‌ند پارێزه‌رێك هه‌موو ئه‌وراقێكیان بۆ ئاماده ده‌كه‌ن، گه‌ره‌نتیان پێده‌دا كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا مافی په‌نابه‌ریان بۆ وه‌رده‌گرن، بێ ئه‌وه‌ی خودی خۆیان له ئیتاڵیا ئاماده بن، بانده‌كه هه‌موو جۆره كار ئاسانیه‌كیان بۆ ده‌كردن. دوای ئه‌وه‌ی كورده‌كان مافی په‌نابه‌ریان بۆ ده‌رده‌چوو له ئیتاڵیا، ئه‌وان هێشتا له كوردستان بوون و به ڤیزه ده‌گه‌یشتنه ئیتاڵیا و له‌وێ مافی په‌نابه‌ریان وه‌رده‌گرت، دواتر به ئیقامه ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ كوردستان. له به‌رامبه‌ردا بڕه پاره‌یه‌كی زۆر ده‌درا به وه‌رگێره كورده‌كان كه له گه‌ڵ پارێزه‌ر و چه‌ند پۆلیسێك دابه‌شده‌كرا.
5 پارێزه‌ر و دوو پۆلیس ده‌ستگیركران
له نێو بانده‌كه‌دا 5 پارێزه‌ری ئیتاڵیا ده‌ستگیركران هه‌روه‌ها كارمه‌ندی حكومی و 2 پۆلیسی ئیتاڵی سه‌ر به شاری كرۆتۆن. تا ئێستا 24 كه‌س ده‌ستگیر كراون به تۆمه‌تی باندی قاچاخچێتی و ساخته‌كاری كار ئایاسانی بۆ كۆچی نایاسایی.
ئه‌وانه‌ی گومانله‌ركاون به گشتی 90 كه‌سن كه به‌ڵگه هه‌یه په‌یوه‌ندیان به بانده‌كه هه‌بووه و كاریان له گه‌ڵ كردوون. له نێو 24 كه‌سه‌كه‌دا 15 كه‌سیان زیندانی كران و 9 كه‌سیان ئازاد كران به‌ڵام له ژێر چاودێری چردان.
ئه‌وانه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندان كران:
- Makwan Karim ته‌مه‌ن 46 ساڵ كورد
- Karsol Edwan Ahmed ته‌مه‌ن 40 ساڵ كورد
- Mistefa Khoshnaw Hussein ته‌مه‌ن 31 ساڵ كورد
- Khalid Rawezh Waleed ته‌مه‌ن 31 ساڵ ورد
- Mohammed Ibrahim Mohammed Albayati ته‌مه‌ن 36 ساڵ كورد
- Khasro Abdulhameed Mohammed Mohammed ته‌مه‌ن 33 ساڵ كورد
- Rasul Soran Mirza ته‌مه‌ن 37 ساڵ كورد
- Soran Omar Rashid Rashid ته‌مه‌ن 40 ساڵ كورد
- Samer Khan Ahmadzai ته‌مه‌ن 28 ساڵ ئه‌فغانستان
- Ur Rehman Atta ته‌مه‌ن 45 ساڵ پاكستان
- Zada Jahfarin Safi ته‌مه‌ن 32 ساڵ ئه‌فانستان
- Edris Mahmoudzadeh ته‌مه‌ن 41 ساڵ ئێران
- Sohaib Ahmad ته‌مه‌ن 37 ساڵ پاكستان
- Intzar Ahmed ته‌مه‌ن 40 ساڵ پاكستان
- Rachida Lebkhachi ته‌مه‌ن 55 ساڵ مه‌غریب
ئه‌وانه‌ی كه گومانلێكراون
- Salvatore Falcone ته‌مه‌ن 38 ساڵ دانیشتووی شاری كرۆتۆن – ئیتاڵیا
- Gianluca Malena ته‌مه‌ن 42 ساڵ دانیشتووی شاری كرۆتۆن – ئیتاڵیا
- Irene Trocino ته‌مه‌ن 45 ساڵ دانیشتووی شاری كرۆتۆن – ئیتاڵیا
- Sergio Trolio ته‌مه‌ن 53 ساڵ دانیشتووی شاری كرۆتۆن – ئیتاڵیا
- Gabriella Panucci ته‌مه‌ن 51 ساڵ دانیشتووی شاری كرۆتۆن – ئیتاڵیا
- Rocco Meo ته‌مه‌ن 56 ساڵ دانیشتووی شاری كرۆتۆن – ئیتاڵیا
- Salvatore Panciotto ته‌مه‌ن 38 ساڵ دانیشتووی شاری كۆسێنجا – ئیتاڵیا
- Gennaro Mazza ته‌مه‌ن 67 ساڵ دانیشتووی شاری كه‌تانجارۆ – ئیتاڵیا
- Alfonso Bennardis ته‌مه‌ن 60 ساڵ دانیشتووی شاری كرۆتۆن – ئیتاڵیا
ساته‌وه‌ختی ده‌ستگیركردی تۆمه‌تباران
سه‌رچاوه: میدیاكانی ئیتاڵیا و مه‌ڵپه‌ڕی فه‌رمی كرۆرتۆن
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News