وتار

ئیتڵاعات لە نێو پارتەکانی ڕۆژهەڵات

پارتە کانی ڕۆژهەڵات لە باشور لە ڕووی ئەمنییەوە لە نێو ئۆرگانەکانی خۆیاندا خاڵی لاوازیان زۆرە. هەمیشە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی تاوانکار توانیویەتی لە ڕێگەی شانە سیخوڕە ئیتڵاعاتیەکانی زەربەی گەورە لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوەشێنێت لە هەرێمی کوردستان. بۆیە بۆ پاراستنیان و باری ئاسایشیان بە دەرەجەی یەکەم پێویستە پارتەکانی ڕۆژهەڵات کاری جددی بکەن لەسەر ئەو خاڵە لاوازە ئەمنیانە کە ئاماژەمان پێدا.

لە ساڵی ٢٠١٧ لە لێکۆڵینەوەیەکی ڕۆژنامەوانیمدا لەسەر کۆمەڵێک پیلانی “ئیرەج مەسجدی” باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لە دژی پارتەکانی ڕۆژهەڵات لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە یەک دوو ڕاپۆرتدا لە ڕووداو بڵاومان کردوە، لە ڕاپۆرتەکاندا بەپشبەستن بە زانیاری چەند سەرچاوەیەک بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ئاماژەمان بە بەشێک لە پیلانەکانی مەسجدی و سوپای قودسی تیرۆریستی ئێران دا کە نیازی چییان هەیە بۆ دژایەتی کردنی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات. هەرچەندە بەشێک لە لایەنەکانی ڕۆژهەڵات مەسەلەکەیان بە جددی وەرگرت و کەیسەکەیان گەیاندە زۆر لایەنی پەیوەندیدار. بەڵام بەشێکی دیکەی لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەو پیلان و هەڕەشانەی سوپای قودسی تیرۆریست و باڵیۆزی ئێران لە ئێراق بە جددی وەریاننەگرت. دوای ماوەیەک سوپای قودسی تیرۆریستی ئێران هێرشی کردە سەر بنەکەکانی حیزبی دیمۆکرات لە کۆیە وە چەند جارێکیش بە شەو هێرشی تەقەکردنی کردە سەر بنکەکانی کۆمەڵە لە سنوری سلێمانی هاوکات سوپای قودسی تیرۆریست هەوڵی ئەوەشی دا بە چەند بۆمبێک ئۆردگاکانی کۆمەڵە بکاتە ئامانج لە زڕگوێز، بەڵام لە ڕووی ئەمنیەوە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ توانی ئەو پیلانە پوچەڵ بکاتەوە. جگە لەمانە نموونەی تیرۆرکردنی ئیقباڵ مورادی چالاکی سیاسی کوردی ڕۆژهەڵات لە شاری پێنجوێن.

هەمیشە گلەیی کردن لە کاربەدەستانی حکومەتی هەرێم بۆ پاراستنی باری ئەمنی پارتەکانی ڕۆژهەڵات و ئەندام و لایەنگرانیان بەس نیە. لەوە زیاتر پێویستە بکرێت کە ئەویش پتەوکردنی باری ئەمنیە لە نێو سەرجەم ئۆرگانەکانی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پوچەڵکردنەوەی پیلانە تیرۆریستیە گڵاوەکانی شانە نوستووەکانی دەزگا سیخوڕیەکانی کۆماری ئیسلامی لە نێو حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوری کوردستان. ئەم کارش بە سیاسەتی ژیرانەی بەرپرسانی یەکەمی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێت. سەرەڕای دەیان پیلانی قێزەونی کۆماری ئیسلامی لە دژی ئەندام و لایەنگرانی پارتەکانی ڕۆژهەڵات لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە باشوری کوردستان. بەڵام هێشتا درەنگ نەبووە بۆ ڕێگریکردن لەو پیلانە تیرۆریستیانەی کۆماری ئیسلامی تاوانکار.

بەهمەن حەسەن

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button