
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە ئێستادا سەرقاڵی لۆبیکردن و کۆکردنەوەی پاڵپشتیی هێزە جیهانییەکانە بۆ رێگرییکردن لە “شکستی” زیاتری هەرێمی کوردستان کە ئێستا لەبەرامبەر عیراقدا خاک لەدەست دەدەن.
ئاژانسەكە لەزاری بەرپرسانی ئیسرائیلیەوە ڕایگەیاندووە ناتەنیاهۆ هەفتەی ڕابردوو پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنجێڵا مێركڵ، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ئەنجامداوە و رۆژی چوارشەممەی ڕابردووش پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی ڕووسیادا ئەنجامداوە و تێیدا سەختییەكانی ئەمدواییەی كوردەكانی لەگەڵدا تاوتوێ كردوون.
هەروەها ڕونیشیكردووەتەوە ئەم هەفتەیە نەتەنیاهۆ لەپەیوەندیدا بووە لەگەڵ فەڕەنسا، هەروەها میر بێن شابات، ڕاوێژكار ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل لە واشنتۆن لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكادا ئەو مەسەلەی تاوتوێی كردووە.
ئاژانسەكە لەزاری بەرپرسێكی حكومەتی ئیسرائیلەوە، كە لەبەر هەستیاری پەیوەندییەكانی نێوان ئیسرائیل و كورد ڕەتیكردووەتەوە ناوی ئاشكرابكرێت، بڵاویكردووەتەوە كە “ئیسرائیل بەرژەوەندی ئەمنی لە كوردستان هەیە بەوەی لەدوژمنەكانی ئیسرائیلەوە، تاران و دیمەشق-ەوە نزیكە. ”
“ئەم خاكە بنكەیەكە و شوێنێكی ستراتیژییە” بەرپرسەكەی تەل ئەبیب وای وتووە بەبێ ئەوەی هیچ ووردەكارییەكی دیكە بخاتەڕوو.
بەرپرسەكە ئاشكراشیكردووە كە ئیسرائیل دەیەوێت كوردەكانی عێراق ئەو هۆكارانەیان پێبدرێت كە بەرگریی لە خۆیان بكەن.
بەرپرسە ئیسرائیلییەكە ڕایگەیاندووە “ئەوە باشترین دەبێت ئەگەر لایەنێك چەكیان و هەر شتێكی دیكەیان پێبدات، كە ئێمە بەڕوونی ناتوانین بیان دەینێ