
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ره‌خنه له لێدوانه‌كانی، ریكس تیلرسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌گرێت، كاتێك داوای كرد، ئه‌و میلیشیا چه‌كدارانه‌ی له عێراقن و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان.
زه‌ریف له تویته‌ره‌وه وه‌ڵامی تیلرسنی داوه‌ته‌وه‌و نوسیوویه‌تی “ئه‌و عێراقیانه‌ی راپه‌ڕین تا به‌رگری له خۆیان بكه‌ن و رووبه‌ڕووی چه‌كدارانی داعش بوونه‌وه، بڕۆن بۆ كامه وڵات؟”.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، نوسیوویه‌تی “سیاسه‌تی ئه‌مریكا مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه و مه‌یلی ته‌نها بۆ پترۆدۆلاره”