کوردستان

ئەمساڵ 28 هەزار و 609 خوێندكار لە زانكۆ و پەیمانگا حكومیەكان وەردەگیردرێن

­

 

رۆژی پێنج شەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم ئەنجامی وەرگرتنی خوێندكارانی لە زانكۆ و پەیمانگا حكومیەكان راگەیاند، بەپێی پلانەكەش لەكۆی 54 هەزار و 42 خوێندكار كە فۆرمیان پڕكردۆتەوە تەنها 28 هەزار و 609 خوێندكار لە زانكۆ و پەیمانگا حكومیەكان وەرگیراون، كە دەكاتە 53% و بەوەش 47%ی خوێندكارانی هەرێم كە ژمارەیان 25 هەزار و 433 خوێندكارە لەزانكۆ و پەیمانگا حكومیەكان وەرنەگیران.

خەتاب شێخانی سەرۆكی لیژنەی باڵای وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند زانكۆ ئەهلیەكان پلانی وەرگرتنی ئەو 25 هەزار خوێندكارەیان داناوە.

راشيگه ياند ئەوانەی ئەم ساڵ نمرەكانیان لە نێوان 50 بۆ 60 دایە ناویان لە هیچ زانكۆ و پەیمانگایەكی حكومی وەرنەگیراون.
وتيشي ئه وانه ي نمره كانيان به رزه و ناويان نه هاتؤته وه دواتر كيشه كانيان جاره سه ر ده كريت.
ئاماژه ي به وه شدا بؤ ئه م سال نمرەی وەرگیراوی دەرچووانی ١٢ ئامادەیی بۆ کولێژ و پەیمانگاکان دابەزیووە لە چاو ساڵی ڕابردوو بۆ چەند نمرەیەک.

ناوبراو وتیشی، بۆ خوێندنی ئەمساڵ ٣٩ هەزار و ٥٧ فێرخواز وەردەگرێت و كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگیراویش بريتيه له (60.43)

 

محەمد کاکە ئەحمد

پەیامنێری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button