کوردستان

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی “تویتەر” بڵاوی كردەوە کە ئاگادار کراونەتەوە هێزە عێراقییەکان لە دەوروبەری مەخموور، لە باشووری رۆژئاوای هەولێر جێگیر کراون و ئامادەکاری دەکەن بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە نزیک ناوچەکە.

ھەروەھا زانیارییە هەواڵگرییەکان نیشانی دەدەن، لەماوەی پێنج رۆژی رابردوودا، سوپای عێراق، حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی رەوانەی ناوچەکە کراون و پلانیان هەیە هێرش بکەنە سەر گوێڕ، دیبەگە و دووبز، ئەو رێگەیەی کەرکووک و مووسڵ بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button