جیهان

ئەو نەشتەرگەرییە بەشێکی زۆری جیهان چاوەڕوانی ئەنجامدانی بوون دواخرا :

ئەو نەشتەرگەرییە بەشێکی زۆری جیهان چاوەڕوانی ئەنجامدانی بوون دواخرا :

نەشتەرگەری چاندنی سەری مرۆڤێک بۆ مرۆڤێکی دیکە ، کە وابڕیار بوو لە مانگی دوازدەی ئەم ساڵدا ئەنجامبدرێت دواخرا بۆ کاتێکی دیکە ، وە ئەگەری هەیە لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2018 دا ئەنجام بدرێت . هۆکاری دواخستنەکەی دەگەڕیتەوە بۆ ئەوەی ئەو گەنجە ڕوسییەی کە خۆبەخشانە ئامادە بوو نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەنجام بدرێت پەشیمان بووەتەوە لە ڕایەکەی .

گەنجەکە دەڵێت بەهۆی ئەوەی پزیشکی بەرپرس لە نەشتەرگەرییەکە بەڵێنی ئەوەی پێ نەداوە کە دوای نەشتەرگەرییەکە دەتوانێت بگەڕیتەوە بۆ ژیانێکی ئاسایی ، یاخود بەڵێنی ئەوەشی پێ نەداوە کە سەرکەوتو دەبێت لە نەشتەرگەرییەکە و بە زیندوی دەمێنێتەوە پاش نەشتەرگەرییەکە .

پزیشکی دەمار Sergio Canavero دەڵێت ، نەشتەرگەرییەکە لەسەر نەخۆشێکی چینی ئەنجام دەدات ، وە گەشبینە بەوەی کە نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتو دەبێت .

ژێدەر : https://goo.gl/bhk6ET

www.hasaray6.com

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button