جیهان

ئەو 14 وڵاته‌ی ئه‌وروپا کە رێکەوتون لە گەڵ ئەڵمانیا کێن؟

جگه‌ لە یۆنان و ئیسپانیا کە لە سەرەتاوە رێکەوتن لە گەڵ ئەڵمانیا بۆ ناردنەوی پەنابەران، 12 ئەندامی دیكه‌ی ئەکێتی ئەوروپا ھەڵوێستی خۆیان دەربریوه‌ بۆ دووبارە وەرگرتنه‌وه‌ی ئەو پەنابەرانەی کە لە ئەڵمانیا داوای مافی پەنابەرێتیان کردووە.

بە پێی یاسای دوبلینی یەکێتی ئەوروپا، کۆچبەران پێویستە داوای مافی پەنابەرێتی بکەن لە یەکەم وڵاتی یەکێتی ئەوروپا کە رووی تێدەکەن. ھەر پەنابەرێکێش لە وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا پەنجەمۆری دەربچێت ھاوکات رەوانەی یەکەم وڵات دەکرێتەوە كە تێیدا یەکەم جار داوای مافی پەنابەرێتی کردووه‌.

بە پێی زانیاریەکانی ئاژانسی رۆیتەرس، ئەو وڵاتانەی کە ھەڵوێستی خۆیان دەربڕیوه‌ بۆ دووبارە وەرگرتنه‌وه‌ی ئەو پەنابەرانەی کە لە وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا داوای مافی پەنابەرێتیان کردووە

ئەم وڵاتانەن:

چیک، پۆڵەندا، ھەنگاریا، بەلجیکا، دانیمارک، پۆرتوگال، ئێستۆنیا، فینلەندا، فەڕەنسا، لیتوانیا، لۆکسەمبورگ، ھۆڵەندا ، سوید و لیتۆنیا…

ئیسپانیا و یۆنان هه‌ر لە یەکەم رۆژەوە رازی بوبوون بە دووبارە وەرگرتنه‌وه‌ی پەنابەران لە ئەڵمانیا.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button