کوردستان

ئەگەر کورد لە مۆندیالی ڕوسیا بەشدار بووایە…

 

🔹پشکی حیزبەکان لە 23 یاریزانەکە بەم شێوەیە دەبوو:
پارتی 9 یاریزان
یەکێتی 7 یاریزان
گۆڕان 3 یاریزان
یەکگرتوو 2 یاریزان
کۆمەڵ 1 یاریزان
حیزبەکانی تر هەموویان 1 یاریزان

🔹نەوەی نوێ یاریزانی بەرناکەوێ، لەبەر ئەوەی تەمەنیان شمول ناکەن، ئەوان دەبێ بەشداری لە مۆندیالی خوار تەمەن 17 ساڵ بکەن

🔹شاسوار عبدلواحید جوڵانەوەی (لە ئێستادا نەخێر بۆ مۆندیال) ڕادەگەیەنێت

🔹درێسی هەڵبژاردەکە بەم شێوەیە دەبوو
فانیلەی زەرد
شۆرتی سەوز
پێڵاوی نیلی
تاگێک گۆرەوی قاوەیی و تاکەکەی تر پرتەقاڵی

🔹هەر گەشتنە ڕوسیا، لەپڕ سێ چوار یاریزان دیار نامێنێت، بە قاچاخ خۆیان دەکەن بە وڵاتێکی تردا

🔹کاپتنی هەڵبژاردەکەیان دابەش دەکرد، دوو یاری یاریزانانی پارتی کاپتن و دوو یاری یاریزانانی یەکێتی

🔹ڕاهێنەر پشکی گۆڕانە، ئەگەر لە یارییەکدا یاری بە هەرسێ یاریزانەکەی گۆڕان بکردایە پێکەوە، ئەوا بۆ یاری دووەم لە دێگەڵەی ڕوسیاوە دەیانگەڕاندەوە بۆ مەتاری سلێمانی، ئۆتۆماتیکی یاریدەدەری ڕاهێنەر کە پشکی پارتیە دەبوو بە ڕاهێنەر تا مۆندیالی داهاتوو

🔹لە یاری کۆتایی مۆندیالدا لە نێوان گێمەکان قاسم سولەیمانی خۆی دەکرد بە ژوری خۆ گۆڕینی یاریزانان و لەگەڵ کاپتن و ڕاهێنەر و هەندیك لە یاریزاناندا چەند قسەیەکی دەکرد، پاش چەند خولەکێک لە دەستپێکردنی گێمی دووەم گۆڵچی دەبینێت تەنها خۆی و دوو یاریزان لەناو ساحەیا ماون و تیپی بەرامبەریش بە 11 یاریزانەوە هێرش دەهێنێت

کاردانەوەکان پاش دۆڕانی کوردستان لە یاری کۆتایی

🔸پارتی: یاریزانانی یەکێتی دەبێت باجی جێهێشتنی یاریگا و فرۆشتنی یارییەکە بدەن
🔸یەکێتی: 15/7یش وەک 31ـی ئاب پەڵەیەکی ڕەشە لە مێژووی پارتیدا
🔸گۆڕان: لەپاش کودەتای دەرکردنی ڕاهێنەر یاریزانەکانمان بایکۆتی هەڵبژاردەکەیان کرد، بۆیە یەکێتی و پارتی بەرپرسیارن لەم شکستە گەورەیە
🔸علی باپیر: زوو هاوارم کرد کوردستان ناتوانێت مۆندیال بەدەست بهێنێت، چونکە پێش مۆندیال یاری کۆتاییم بە خەو بینیبوو
🔸صلاح الدين بهاءالدين: گەردنی ئەو یاریزانانە ئازاد ناکەین کە یاریگایان بەجێهێشت
🔸شاسوار عبدالواحید: زوو هاوارمان کرد و لە مەترسی مۆندیال ئاگادارمان کردنەوە، بەڵام کەس گوێی بۆ نەگرتین.
🔸کاکە حمە: ڕاستە یاری کۆتاییمان دۆڕاند، بەڵام کوردستان هەر کوردستانە و هەر کوردستان بووە و هەر کوردستان دەبێت …

 

Aros Kurdi

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button