په‌نابه‌ران

ئە‌ردۆغان: سنورە‌كانمان بۆ كۆچبە‌ران دە‌كە‌ینە‌وە‌

سە‌رۆك كۆماری توركیا بۆ جارێكی دیكە‌ ھە‌ڕە‌شە‌ی توند لە‌ یە‌كێتی ئە‌وروپا دە‌كات و دە‌ڵێت، یان داواكاریە‌كانمان جێبە‌جێ دە‌كە‌ن یان سنورە‌كانمان بۆ كۆچبە‌ران واڵا دە‌كە‌ین

ڕۆژی شە‌ممە‌، ڕە‌جە‌ب تە‌ییپ ئە‌ردۆغان، سە‌رۆك كۆماری توركیا ئە‌م جارە‌یان لە‌ شاری ئێسكیشە‌ھیر (Eskishehir) ھە‌ڕە‌شە‌كانی بۆ وڵاتانی یە‌كێتی ئە‌وروپا دووپات كردە‌وە‌ و ڕایگە‌یاند:

ئێمە‌ بۆ ئە‌وروپامان ڕوون كردە‌وە‌، یان دۆخی كۆچبە‌ران بە‌ ھاوبە‌شی دە‌بێت یان ئێمە‌یش سنورە‌كانمان دە‌كە‌ینە‌وە‌. چونكە‌ تا ئێستا 40 ملیار یۆرۆمان بۆ پە‌نابە‌ران خە‌رج كردووە‌. توركیا ناتوانێت ئە‌م كێشە‌ گە‌ورە‌یە‌ و 4 ملیۆن پە‌نابە‌ر بگرێتە‌ ئە‌ستۆی خۆی. یان داواكاریە‌كانمان بۆ جێبە‌جێ دە‌كە‌ن یان سنورە‌كانمان دە‌كە‌ینە‌وە‌. پێویستە‌ ئە‌وروپاش بیری لێبكاتە‌وە‌.

ئێمە‌ تا ئێستا 3.000 پە‌نابە‌ری سوریمان جێنیشین كردووە‌ لە‌ زۆنی ئە‌منی باكوری سوریا, دە‌مانە‌وێت لە‌ داھاتوودا بیانكە‌ین بە‌ 1 ملیۆن.

ئە‌م ھە‌ڕە‌شانە‌ی ئە‌ردۆغان دوای ئە‌وە‌ دێت كە‌ ئابوری وڵاتە‌كە‌ی ڕۆژ بە‌ ڕۆژ خراپتر دە‌بێت لە‌ زۆربە‌ی وتارە‌كانیدا، ئە‌وروپا تۆمە‌تبار دە‌كات و دە‌ڵێت بە‌ پێی پێویست ھاوكاریمان ناكرێت. ھە‌روە‌ھا سە‌رۆك كۆماری توركیا ئاشكرای كرد:

لە‌ ئێستادا 3.650.000 پە‌نابە‌رمان ھە‌یە‌. ئێستا شە‌ڕی ئیدلیبیش دروست بوو ھە‌روە‌ھا پە‌نابە‌ری ئە‌ڤغانیشمان ھە‌یە‌. ئە‌مە‌وێت بزانن یان ئە‌وە‌ی ئێمە‌ دە‌بێت (دروست كردنی زۆنی ئە‌منی لە‌ باكوری سوریا) یان ناچارمان دە‌كە‌ن سنورە‌كانمان بكە‌ینە‌وە‌. ناتوانین تە‌نھا ئێمە‌ ئە‌م كێشە‌یە‌ بگرینە‌ ئە‌ستۆی خۆمان. تا ئێستا بە‌ پێی پێویست یە‌كێتی ئە‌وروپا و كۆمە‌ڵگای نێودە‌وڵە‌تی ھاوكاریان نە‌كردووین. ئێمە‌یش بۆ ئە‌وە‌ی ھاوكاری زیاتر بكرێین، ڕە‌نگە‌ درگاكانمان واڵا بكە‌ین.

لە‌ ھە‌مانكاتدا، ھە‌ڕە‌شە‌كانی ئە‌ردۆغان بێ وە‌ڵام نە‌مانە‌وە‌. بە‌رپرسێكی دۆخی پە‌نابە‌رانی یە‌كێتی ئە‌وروپا، ناتاشا بێرتۆ لە‌ وڵامێكدا ڕایگە‌یاند:

یە‌كێتی ئە‌وروپا تا ئێستا وە‌ك ھاوكاری بۆ دۆخی پە‌نابە‌ران بڕی 5.6 ملیار یۆرۆی داوە‌ بە‌ توركیا و بڕیار وایە‌ لە‌ ماوە‌یە‌كی نزیكدا بڕی 400.000 یۆرۆی دیكە‌یش وە‌ربگرێت.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

بە‌ڕێوبە‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button