
رۆژنامە‌ی Weltی ئە‌ڵمانی لە راپۆرتێكدا باسی چۆنیە‌تی دە‌رباز بوونی كۆچبە‌ران دە‌كات لە وڵاتی یۆنان بۆ ئە‌ڵمانیا بە پاسپۆرت و ناسنامە‌ی ئە‌ورووپی ساختە…
نوسە‌رێكی ئە‌ڵمانی بڵاوی كردۆتە‌وە كە لە 10/11/2018 شاندێكی ئە‌منی ئە‌ڵمانی سە‌ردانی فرۆكە‌خانە‌ی یۆنانی كردوو و لە گە‌ڵ یۆنانیە‌كان گفت و گۆیان كرد لە سە‌ر چۆنیە‌تی كۆنترۆڵ كردنی زیاتری گە‌شتە‌كان لە یۆنانە‌وە بە‌رە‌و وڵاتانی ئە‌ورووپا. دوای لێكۆڵینە‌وە، دە‌ركە‌وت كە تە‌نیا لە رۆژێكدا 600 پاسپۆرت و ناسنامە‌ی ئە‌ورووپی ساختە دە‌ستیان بە‌سە‌ردا گیرابوو له وڵاتی یۆنان و ئە‌وە‌ش نیگە‌رانی زۆر لە ئە‌ڵمانیە‌كان دروست كرد كە گوایە لە ئێستادا له رێگە‌ی فرۆكە گە‌شتیە‌كانە‌وە كۆچبە‌رانی نایاسایی روو دە‌كە‌نە وڵاتانی ئە‌ورووپا.
له ئه‌سینا كۆچبه‌ران به شێوه‌یه‌كی ئاسانی، پاسپۆرت و ناسنامه‌یان به‌ده‌ست ده‌كه‌وێت
كۆچبه‌رانی نا یاسایی له یۆنان به تایبه‌تی له شاری ئه‌سینا، پاسپۆرت و ناسنامه‌ی ساخته یاخوت ناسنامه‌ی ئه‌رووپی خه‌ڵكی دیكه به كارده‌هێنن به مه‌به‌ستی ده‌رباز بوونیان له فرۆكه‌خانه‌كانی یۆنان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپای باكور به تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا.
پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كانی فرۆكه‌خانه‌كانی یۆنان له سه‌ره‌تای ساڵی 2018 تا كۆتای مانگی ئه‌ۆكتۆبه‌ر (10), 5633 كۆچبه‌ری ده‌ستگیر كرد كه پاسپۆرت و ناسنامه‌ی ساخته‌یان ده‌ستگیر كرد. حكومه‌تی یۆنان ده‌ڵێت، له‌و كاته‌ی كه رێگه‌ی وشكانی سنوره‌كانی یۆنان له لایه‌ن هێزی Frontex پته‌وتر كرا، كۆچبه‌ران زیاتر له فرۆكه‌خانه‌كانی یۆنانه‌وه هه‌وڵی گه‌شتی نایاساییان ئه‌نجامدا. به تایبه‌تی له 6 مانگی ساڵی 2018دا، Frontex ئه‌وه‌نده پاسپۆرت و ناسنامه‌ی نایسایی ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت كه له 3 ساڵی رابردوودا ئه‌وه‌نده پاسپۆرت ده‌ستی به‌سه‌ردا نه‌گیراوه. به‌و هۆیه‌شه‌وه له ئێستادا حكومه‌تی یۆنان به هاوكاری هێزی ئه‌ڵمانی، كۆنترۆڵی فرۆكه‌خانه‌كانی یۆنان پته‌وتر كراوه.
له راپۆرتی رۆژنامه‌ی Weltی ئه‌ڵمانی، نوسه‌ره‌كه ده‌ڵێت كه له %253 كۆچ كردن له فرۆكه‌خانه‌كانی یۆنا زیادی كردووه و قاچاخچیه‌كان به شێوه‌یه‌كی پرۆفێسناڵی پاسپۆرت و ناسنامه‌ی ساخته درسوت ده‌كه‌ن. له هه‌مان كاتیش‌دا پۆلیسه‌كانی فرۆكه‌خانه‌كانی یۆنان پشكنینی تایبه‌ت له كۆچبه‌ره نایاساییكه‌ان ناكه‌ن و له كاتی ده‌ستگیر كردنی كۆچبه‌ره‌كانیش، ته‌نیا پاسپۆرت و ناسنامه ساخته‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و كۆچبه‌ره‌كانیش ئازاد كراون.
پشتیوان جاف
بە‌ڕێوبە‌ری Pishti-News