په‌نابه‌ران

ئە‌ڵمانیا پە‌نابە‌رە‌ سوریە‌كان دیپۆرت دە‌كاتە‌وە‌

وە‌زیری ناوخۆی ئە‌ڵمانیا ھۆرست زیھۆفە‌ر، لە‌ رێس كۆنفرانسێكدا بە‌ میدیاكانی ئە‌ڵمانیای ڕاگە‌یاند كە‌ لە‌مە‌و دوا بە‌شێك لە‌ پە‌نابە‌رە‌ سوریە‌كان دیپۆرت دە‌كاتە‌وە‌.

زیھۆفە‌ر چاوپێكە‌وتنێكدا بۆ رۆژنامە‌ی Bildی ئە‌ڵمانی ڕوونی كردە‌وە‌ و ڕایگە‌یاند: ھە‌ر پە‌نابە‌رێكی سوری كە‌ مافی پە‌نابە‌ری لە‌ ئە‌ڵمانیا وە‌ر گرتووە‌ و بە‌ نھێنی سە‌ردانی سوریا دە‌كات، یاخود لە‌ بۆنە‌یە‌كی ئاینیی، نیشتیمانی سە‌ردانی وڵاتە‌كە‌ی دە‌كات، پێویستە‌ بە‌ شێوە‌یە‌كی خێرایی مافە‌كە‌ی لێ وە‌رگرینە‌وە‌، چونكە‌ ناكرێت ئە‌و پە‌نابە‌رە‌ سوریانە‌ بە‌ حكومە‌تی ئە‌ڵمانیا بڵێن ھە‌ڕە‌شە‌ لە‌ سە‌ر ژیانیان ھە‌یە‌ و پاشان سە‌ردانی وڵاتە‌كە‌یشیان بكە‌نە‌وە‌.

ھە‌روە‌ھا زیھۆفە‌ر ئاشكرایشی كرد، كە‌ دە‌زگای مافی پە‌نابە‌ری ئە‌ڵمانیا “BAMF”، بە‌ وردی چاودێری ئە‌و پە‌نابە‌رانە‌ دە‌كات كە‌ سە‌ردانی وڵاتە‌كە‌یان دە‌كە‌ن ئە‌گە‌ر پێویستیشی كرد ئیقامە‌كە‌یان ڕە‌فز بكە‌نە‌وە‌.

ڕۆژنامە‌ی Bild, ئاماژە‌ی بە‌وە‌شدا، كە‌ لە‌ ئێستادا بە‌رلین چاودێری بارودۆخی سوریا دە‌كات، ئە‌گە‌ر ئە‌و ئارامی بۆ ئە‌و وڵاتە‌ بگە‌ڕێتە‌وە‌، حكومە‌ت دە‌ست بە‌ دیپۆرت كردنی بە‌شێكی زۆری پە‌نابە‌رە‌ سوریە‌كان دە‌كاتە‌وە‌.

لە‌ دوای ساڵی 2011 تا ئە‌مڕۆ، 780.000 ھاوڵاتی سوری ڕوویان كردۆتە‌ وڵاتی ئە‌ڵمانیا.

 

سە‌رچاوە‌: رۆژنامە‌ی Bildی ئە‌ڵمانی

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

بە‌ڕێوبە‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button