Uncategorized

باجی گومرگی لەسەر جگەرە بەڕێژەی 100% زیاد کرا

بەبڕیاری ڕێباز حەملان وەزیری دارای وئابوری هەرێم بڕیار درا بەزیادکردنی رەسمی گومرگی جگەرە،بەڕێژەی(100%).

ئەمڕۆچوارشەممە(2018/12/12) وەزارەتی دارای وئابوری هەرێم لەنوسراوێکدا کەوێنەیەکی دەست پشتی نیوس کەوتووە بۆ بەڕێوبەرایەتیەکانی گومرگ ناردوویەتی تێیدا هاتووە “لەبەر بەرژەوەندی گشتی وپاراستنی بەرهەمی ناوەخۆ، هاوتاکردنی ڕەسمی گومرگی جگەره لەهەردوو گومرگی ناوەند و هەرێم.
بەپشت بەستن بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ژمارە(389)ساڵی2018بڕیاردراوە بەزیادکردنی باجی گومرگی بۆ سەر جگەرەی هاوردە بەڕێژەی(100%).
ئاماژەی بەوەشداوە ئەم بڕیارە لەبەرواری(2019/2/14) دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

محەمەد کاک أحمەدپەیامنێری(pishti-news)

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button