
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی وبوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەش وهەوای 48کاتژمێری داهاتووی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە2019/1/2 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی وبومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەش وهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند”ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەوردەبێت ،ولەئێوارەدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لەگەڵ ئەگەری کەمێک باران بارین لەناوچە جیاوازەکان لە کاتەکانی درەنگانی شەودا”.
هەروەها ڕاشیگەیاندوە سبەی پێنچ شەممە”لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت ،و باران بارین دەست پێدەکات ولە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بارینی بەفر ھەیە.