کوردستان

بارزانی شکستی خواردووە…؟

 

ڕیفراندووم نەکرابا، بەخیانەتی 16 ئۆکتوبەر (کە هەر دەکرا) کوردستان بۆ ساڵی 1991 دەگەڕایەوە، بەڵام بە ڕیفراندووم شوێنە ناکوک لەسەرەکان بە ئاشکەرایی و بەڵگەی یاسایی و شەرعی بۆ بە ناوچە کوردستانییەکانی داگیرکراو بە خیانەتی گرۆپێکی بەکرێ گیراو ..،
لە مێژووی کورددا هەرگیز نەبووە کورد چەکێکێ وەکو ئەنجامی ڕیفراندوومی 25ی ئەیلول بەهێزی پێ بێت، چونکە هەموو ئەو هەوڵ و قسانە تێک شکێنران کەدەیانگۆت کورد بوونی نییە، یان خەڵکی شمال العراق کوردستانی نین بەڵکو احباء العراقینن و خۆیانیش عیراقیان خۆش دەوێت تێدا بژین ..
هەرکاتێک هەڵ ڕەخسایەوە (کە دڵنیام دوا ناکەوێت و دەڕەخسێت) کورد وەکو ساڵانی پێشوو چاوەرێ ناکات، بە ڕیفراندوومی 25/9/2017 سەربەخۆیی ڕادەگەیێنت و هێچ هێزێک ناتوانێت ڕێگای سەرکەوتنیشی بگرێت..

 

کامی کمال

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button