کوردستان

بارزانی پیاوی کێ بوو؟

پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم چەند ئاراستەیەک لەسەر کەسایەتی سەرۆک بارزانی هەبوو لەوەی کە بارزانی پیاوی کێیە؟
بەرەی دژ بە سەربەخۆیی کوردستان بەردەوام کاری لەسەر ئەوە دەکرد کە بارزانی پیاوی سەر بە تورکیا و ئەردۆگانە و ئەو دەوڵەتەی دروستی دەکات سەر بە تورکیایە.
بەرەی ئێرانی کاری لەسەر ئەوە دەکرد، کە بارزانی پیاوی ئیسرائیل و ئەمەریکا و سعودیەیە و کار بۆ ئەوان دەکات و دروستکردنی دەوڵەتەکەشی بە پشتیوانی ئەوانە.
تەنانەت لە ناو ڕای هەندێ لە پارتیەکان و سەربەخۆخوازانیش وا لێکدەدرایەوە کە بارزانی ئەوەی دەیکات بە پشتیوانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانە و گڵۆپی سەوزی لە لایەن ئەوانەوە بۆ پێکراوە، رەنگە رای ئێمەش لەو گروپەوە نزیک بووبێت.
بەڵام لە راستیدا بۆ هەموو لایەک دەرکەوت کە بارزانی نە پیاوی ئەمەریکا و نە ئیسرائیل و نە تورکیا و ئەردۆگان و نە سعودیە نەبوو، بارزانی پیاوی نەتەوەکەی خۆیەتی، هەر بۆیەش کاری بۆ سەربەخۆیی وڵاتەکەی و نەتەوەکەی کرد، بارزانی تەنیا کورد بوو کوردستانیانە بیری کردەوە.

ھێمن ساڵح

رۆژنامەنووس

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button