یه‌كێك له گه‌وره‌ترین باندی قاچاخچێتی كه زۆرینه‌یان كوردن، له توركیا ده‌ستگیر كران
له ڕۆژی 29/05/19دا پۆلیسی ئیستانبوڵ 20 ئه‌ندامی باندێكی قاچاخچێتیان ده‌ستگیر كرد كه به نایاسایی له ڕێگه‌ی ئاو و وشكانیه‌وه له توركیا كۆچبه‌ریان ڕه‌وانه‌ی یۆنان و وڵاتانی باڵكان ده‌كرد.
به پێی ڕاگه‌یاندراوی پۆلسی ئێیستانبوڵ، 20 ئه‌ندامی بانده‌كه ده‌ستگیر كران له نێوانیان دا ، ئه‌كبه‌ر عومه‌ر تۆفیق كه ناسراوه به هه‌ڤاڵی شاحینه، وه‌ك سه‌رۆكی بانده‌كه ده‌ستگیر كرا له چوار ناوچه‌ی جیا جیای وڵاتی توركیا.
ئه‌م باندا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له شاری ئیستانبوڵه‌وه به نهێنی كاریان ده‌كرد و كۆچبه‌ری كورد و عێراقی و ئه‌ڤغانی و سوری، به نایاسایی ڕه‌وانه‌ی یۆنان و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپایان ده‌كرد له رێگه‌ی ئاو و وشكانیدا. هێزی پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان، زیاتر له 1 ساڵ به‌دواداچوونی بانده‌كه‌یان ده‌كرد و زانیاری ته‌واویان له سه‌ر بانده‌كه هه‌بوو و پاشان هه‌موو ئه‌ندامه‌كانیان له كات دا ده‌ستگیر كرد. هه‌روه‌ها پۆلیسی ئیستانبوڵ زانیاری هه‌بوو، كه ئه‌م بانده، په‌یوه‌ندی هه‌بوو له گه‌ڵ باندی قاچاخچێتی دیكه‌دا له وڵاتی ئوكرانیا و یۆنان و ئیتاڵیا، به‌و شێوه‌یه كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ریان ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی باكوری ئه‌وروپا ده‌كرد.
له كاتی ده‌ستگیر كردنی بانده‌كه، پۆلیسی ئیستان بوڵ هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیا 569 كۆچبه‌ریان ده‌ست گیر كرد كه له چاوه‌ڕوانیدا بوون بانده‌كه به نایاسایی ڕه‌وانه‌ی یۆنانیان بكه‌ن. هه‌روه‌ها 6 ئۆتۆمبیل و 6 یه‌ختی بانده‌كه، كه به‌كاریان ده‌هێنا بۆ كاری قاچاخچه‌تی و نایاسایی، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا. به پێی زانیاریه‌كانی پۆلیسی ئیستانبول، بانده‌كه به سه‌رۆكایه‌تی كوردێكی باشوری كوردستان (هه‌ڤاڵ شاحینه) ساڵانه 2 ملیۆن یۆرۆیان له كاره نایاساییه‌كانیان قازانج ده‌كرد.
میدیاكانی توركیا ده‌ڵێن، كه ئه‌م بانده جگه له كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر، سه‌ربازی هێزی PKK و YPGه‌یان ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی یۆنان و باكوری ئه‌وروپا ده‌كرد.
به پێی زانیاریه‌كانی Pishti-News, ئه‌كبه‌ر عوبه‌ر تۆفیق كه ناسراوه به هه‌ڤاڵ شاحینه و وه‌ك سه‌رۆكی بانده‌كه ده‌ستگیر كراوه، ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا بوبوو به خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی كۆماری دۆمێنیكا (Domenican Republic)، پلان و ڕێگای نایاسایی ئاشكرا كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی كۆچبه‌ران له توركیاوه یاخود له ئێوروپاوه ڕه‌وانه‌ی ئه‌مریكایان بكات، به‌ڵام هه‌موو پلانه‌كانی له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی توركیاوه پوچه‌ڵ كران.
له گرته ڤیدیۆیه‌كدا كه له لایه‌ن هێزی میتی توركی تۆمار كراوه له كاتی ده‌ستگی كردنی بانده‌كه، ده‌ركه‌وتووه كه له نێو ماڵێكدا، پاره‌یه‌كی زۆر و مۆبایل و ماده‌ی هۆشبه‌ریش ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News