
باندێكی دزی كردن لە ئەسینای پایتەختی یۆنان كە پێك ھاتوون لە 35 كۆچبەر و پەنابەر لە نێوانیشیان دا چەند كوردێكیش لە لایەن پۆلیس و ھێزە ئەمنیەكان دەستگیر كران.
باندەكە سەدان دزیان كردووە لە ھاوڵاتی یۆنانی و گەشتیارانی بیانی و ڕۆژانە كار و چالاكیان لە ئەسینای پایتەختی یۆنان ھەبووە.
بە پێی بڵاو كراوە پۆلیسی ئەسینا، باندەكە لە مانگی 4ەوە سەدان دزی ئەنجام داوە لە ناوچەی ئەكرۆپۆلی و سینتاگما و ئێكساركیا و ئۆمۆنیا و زۆرینەی ناوچەكانیشی دەوروبەری سەنتەری ئەسینا.
ئەم باندە زیاتر دزیان دەكرد لە ھاوڵاتیە یۆنانیەكان و گەشتیارە بیانیەكان كە بە پیادە بەڕێ دەكەوتن لە سەنتەری ئەسینادا. جانتا و كەلو پەلی ئەلەكترۆنیان دەدزی بۆ بەدەستھێنانی پارە و قازانجی خۆیان.
بەڕێوبەری پۆلیسی ئەسینا ڕایگەیاند كە باندەكە زۆربەی كاتەكان 3 كەس پێكەوە كاریان دەكرد و یەكێكیان دزی كردنی ئەنجام دەدا و ئەوانی دیكە ھاوكاریان دەكرد.
لە ئێستادا پۆلیسی ئەسینا داوا لە ھەر كەسێك دەكات كە زانیاری زیاتری ھەیە لە سەر ئەم باندە پەیوەندی بەم ژمارانە بكات بۆ ئەوەی ھاوكاری پۆلیس بكەن و كە لێكۆڵینەوەیان لە گەڵ دەكات
210-8695542, 210-8695537، 210-6411111
ھەموو ئەندامانی باندەكە جەزایری و مەغریبی و پاكستانی بوون و چەند كوردێكیشیان تێدایە.
وێنە و زانیاری ئەندامانی بامدەكە