په‌نابه‌ران

باندێكی قاچاخچێتی كوردی له‌ یۆنان ده‌ستگیر كرا

باندێكی قاچاخچه‌تی كوردی و پاكستانی له‌ یۆنان، كه‌ به‌ نایاسایی په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ریان به‌ یه‌خت ده‌گواسته‌وه‌ بۆ ئیتاڵیا، ده‌ستگیر كرا

 

باندێكی قاچاخچێتی كوردی و پاكستانی كه‌ كۆچبه‌ر و په‌نابه‌رانیان ده‌گواسته‌وه‌ به‌ یه‌ختی تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانی یۆنانه‌وه‌ به‌ره‌و ئیتاڵیا، له‌ لایه‌ن پۆلیس و هێزی تایبه‌تی یۆنان ده‌ستگیر كران.

به‌ پێی بڵاو كراوه‌ی پۆلیسی یۆنان، 6 ئه‌ندامی بانده‌كه‌ (5 كه‌سی بیانی و هاوڵاتیه‌كی یۆنانی) تا ئێستا ده‌ستگیر كراون له‌ دورگه‌ی كه‌ركه‌ركه‌ له‌ باكوری یۆنان و له‌ ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنانیش. وه‌ك باس ده‌كرێت، بانده‌كه‌ بڕی 5.500 یۆرۆی له‌ هه‌ر په‌نابه‌رێك وه‌رده‌گرت تاكو بیانگوازنه‌وه‌ به‌ نایاسایی بۆ ئیتاڵیا.

چۆن بانده‌كه‌ ده‌ستگیر كرا

به‌ پێی زانایریه‌كانی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی كاتژمێڕ 5:00, له‌ دورگه‌ی كه‌ركه‌ره‌ (باكوری یۆنان)، پۆلیس و هێزی تایبه‌تی یۆنان له‌ كاتی سه‌رخستنی 23 كۆچبه‌ر بۆ ناو یه‌ختێكی 15 مه‌تری، هه‌موویان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا. هه‌روه‌ها پۆلیسی ئه‌سینا، زانیاری ته‌واوی بانده‌كه‌ی لابوو و ئاگای له‌ هه‌موو جموجۆڵی قاچاخچیه‌كان بوو، هه‌ر بۆیه‌ دوێنێ رۆژی شه‌ممه‌ 18/7/2020 له‌ ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان، چه‌ند كوردێكی ده‌ستگیر كرد وه‌ك ئه‌ندامی سه‌ره‌كی باندی قاچاخچێتیه‌كه‌.                                                                                                                                           به‌ پێی به‌یانامه‌ی پۆلیسی یۆنان، 5 ئه‌ندامی دیكه‌ ده‌ستگیر كنه‌كراون و نشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی ولاتی یۆنانن.

پۆلیسی یۆنان چه‌ند مانگێك چاودێری بانده‌كه‌ی ده‌كرد

به‌ پێی به‌یانامه‌كه‌ی پۆلیسی ئه‌سینا، چه‌ند ماگێك ده‌بێت چاودێری بانده‌كه‌ ده‌كرا و باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ مانگی 6ی ساڵی 2019ه‌وه‌ ئه‌م بانده‌ به‌ یه‌خت كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر به‌ نایاسایی ده‌نێرێته‌ ئیتاڵیا.

سه‌ره‌تا بانده‌كه‌ به‌ دوای یاختی 10 تا 15 مه‌تر ده‌گه‌ڕا بۆ كڕین و گواستنه‌وه‌ی لانی كه‌م 20 تا 30 كۆچبه‌ران له‌ ڕێگه‌ی ئاوی یۆنانه‌وه‌ بۆ ئیتاڵیا. كاتێك یه‌خته‌كه‌ ده‌دۆزرایه‌وه‌، ده‌یانكرد به‌ ناوی كه‌سێكی بوڵغاری و چه‌ند ئه‌وراقێكی ساخته‌یان دروست ده‌كرد كه‌ گوایه‌ به‌ نرخێكی كه‌م یه‌خته‌كه‌ كڕاوه‌.

دواتر، بانده‌كه‌ یه‌خته‌كه‌ی ده‌نارده‌ به‌نده‌ره‌كانی ئه‌سینا و دورگه‌ نزیكه‌كانه‌ ئه‌سینا و چه‌ند ڕۆژێك له‌وێ ده‌مانه‌وه‌ و زوو زوو به‌نده‌ره‌كانیان ده‌گۆڕی و كه‌پتنی یه‌خته‌كه‌یش ده‌گۆڕدرا (بێ ئه‌وه‌ی كۆچبه‌ریان له‌ گه‌ڵ بێت)، تاكو پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان گومان له‌ یه‌خته‌كه‌ نه‌كه‌ن.

قاچاخچیه‌كان به‌ هاوكاری چه‌ند كوردێك و نه‌سیاوی خۆیان، نه‌فه‌ریان ده‌دۆزی له‌ یۆنان به‌ تایبه‌تی له‌ سه‌نته‌ری ئه‌سینا، و دواتر نه‌فه‌ره‌كانیان ده‌گواسته‌وه‌ بۆ یه‌كێك له‌ هۆتێله‌كانی دورگه‌ی كه‌ركه‌ره‌، هه‌ر جار و 3-4 كه‌س پێكه‌وه‌ .
دواتر كاپتنی یه‌خته‌كه‌ كه‌ له‌ به‌نده‌ری ئه‌سینا یاخود دورگه‌كانی ئه‌سینا ده‌بوو، ڕووی له‌ به‌نده‌ری دورگه‌ی كه‌ركه‌ره‌ ده‌كرد (بێ ئه‌وه‌ی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ری هه‌ڵگرتبێت).
زرۆبه‌ی كاته‌كان، كۆچبه‌ره‌كانیان ده‌نارده‌ هۆتێلێك كه‌ نزیكی ئاو بێت یاخود به‌نده‌رێك بێت تاكو له‌ كاتی گه‌یشتنی یه‌خته‌كه‌، كۆچبه‌ره‌كان به‌ ئاسانی بخه‌نه‌ ناو یه‌خته‌كه‌.
هه‌روه‌ها، له‌ كاتی سه‌رخستنی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ره‌كان، چه‌ند كه‌سێك به‌كار ده‌هێندران له‌ ده‌وروبه‌ری یه‌خته‌كه‌ بۆ چاودێری كردن و به‌ ئاگابوون له‌ پۆلیس و هێزی ده‌ریاوانی یۆنان.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی پۆلیسی یۆنان، هه‌ر كۆچبه‌رێك بڕی 5.500 یۆرۆی ده‌دا به‌ قاچاخچیه‌كان، تاكو به‌ نایاسای ڕه‌وانه‌ی ئیتاڵیای بكه‌ن.

ئه‌و یه‌خته‌ی كه‌ ڕۆژی هه‌ینی له‌ گه‌ڵ 23 كۆچبه‌ردا له‌ دورگه‌ی كه‌ركه‌ره‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
ئه‌و یه‌خته‌ی كه‌ ڕۆژی هه‌ینی له‌ گه‌ڵ 23 كۆچبه‌ردا له‌ دورگه‌ی كه‌ركه‌ره‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

ساته‌وه‌ختی ده‌ستگیر كردنی 23 كۆچبه‌ری بانده‌كه‌

ڕۆژی هه‌ینی بانده‌كه‌ به‌ نیاز بوو له‌ دورگه‌ی كه‌ركه‌ره‌وه‌ 23 كۆچبه‌ر به‌ نایاسایی به‌ یه‌ختێكی 10 مه‌تری به‌ ئاڵای وڵاتێكی بیانی، ڕه‌وانه‌ی ئیتاڵیا بكات. پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ زنیكه‌وه‌ چاودێری پرۆسه‌كه‌یان ده‌كرد و زانیاری ته‌واویان له‌ سه‌ر گوستنه‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ هه‌بوو. هه‌روه‌ها، پۆلیس باش ده‌یزانی كۆچبه‌ره‌كان له‌ كوێیه‌وه‌ به‌ڕێ ده‌كه‌ون به‌ره‌و یه‌خته‌كه‌ و ئاگایان له‌ جوڵه‌ی یه‌خته‌كه‌ هه‌بوو له‌ كاتی به‌ڕێ كردنی له‌ به‌نده‌ری ئێسینا به‌ره‌و دورگه‌ی كه‌ركه‌ره‌، ته‌نها چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، كۆچبه‌ره‌كان بخرێنه‌ ناو یه‌خته‌كه‌ و هه‌مووان پێكه‌وه‌ ده‌ستگیر بكرێن.

كۆچبه‌ره‌كان شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ 16/07/2020 له‌ ئه‌سیناوه‌ گه‌یشتنه‌ یه‌كێك له‌ هۆتێله‌كانی كه‌ركه‌ره‌ كه‌ زۆر نزیكی به‌نده‌ری ئه‌و دورگه‌یه‌ بوو. یه‌خته‌كه‌یش به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی گه‌یشته‌ به‌نده‌ری كه‌ركه‌ره‌ و له‌و كاته‌دا كۆچبه‌ره‌كانیان هه‌ڵگرت و كه‌سێكیش له‌ به‌رزاییه‌كدا له‌ دووره‌وه‌ چاودێری ناوچه‌كه‌ی ده‌كرد له‌ ئه‌گه‌ری نزیك بوونی پۆلیس و هێزی ده‌ریاوانی یۆنان.

له‌و كاته‌دا پۆلیسی كه‌ركه‌ره‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی هێزی تایبه‌تی ئه‌سینا، یه‌خته‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و هه‌ر 23 كۆچبه‌ر و كاپتن و یه‌كێك له‌ ئه‌ندامی باندی قاچاخچێتیه‌كه‌یان له‌ ناو یه‌خته‌كه‌ ده‌ستگیر كرد.

له‌ هه‌مان كاتدا پۆلیسی ئه‌سینا له‌ سه‌نته‌ری ئه‌سینا 5 ئه‌ندامی بانده‌كه‌یان ده‌ستگیر كرد، كه‌ زۆرینه‌یان كوردن.

پۆلیسی كه‌ره‌كه‌ره‌ ڕایگه‌یاندووه‌، له‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی یه‌خته‌كه‌، هیچ چووپێكی سه‌لامه‌تی له‌ ناو یه‌خته‌كه‌دا نه‌بوو، هه‌روه‌ها هیچ ئه‌وراقێكی ڕه‌سمی تێدا نه‌بوو، ئه‌وه‌ش ژیانی كۆچبه‌ره‌كانی ده‌خسته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ری ژێر ئاو كه‌وتنی.

له‌ به‌دواداچوونی پۆلیسی كه‌ركه‌ره‌، چه‌ند ئامێر و مۆبایلیان ده‌ست كه‌وت كه‌ وێنه‌ و خه‌ریته‌ی تێدا بوو هه‌روه‌ها  ئه‌وراقی گواستنه‌وه‌ی پاره‌یان ده‌ستكه‌وت كه‌ بانده‌كه‌ به‌كاریان ده‌هێنا بۆ كاری نایاساییان.

به‌ پێی به‌یانامه‌ی پۆلیسی ئه‌سینا، بانده‌كه‌ لانی كه‌م 3 یه‌ختی دیكه‌ی به‌كار هێناوه‌ له‌ ڕابردوو و كۆچبه‌ریان گواستۆته‌وه‌ بۆ ئیتاڵیا.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ له‌ لایه‌ن ههێزی تایبه‌تی ئه‌سیناوه‌ سه‌رپه‌رشتی كرا كه‌ سه‌ر به‌ گروپێكی ئه‌منی ئه‌وروپان به‌ ناوی
European Multidisciplinary Platform Against Criminal Threats – Facilitated Illegal Immigration/EMPACT FII
كه‌ كار و چالاكیان بۆ نه‌هێشتنی كاری قاچاخچه‌تی و گواستنه‌وه‌ی كۆچبه‌رانه‌ به‌ نایاسایی به‌ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی یۆنان
لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن ده‌ستگیر كراوه‌كان ڕه‌وانه‌و دادگا كران.
 سه‌رچاوه‌: به‌یانامه‌ی پۆلیسی یۆنان و میدیاكانی یۆنان
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button