
باندێكی قاچاخچێتی له ئه‌سینا ده‌ستگیركرا
باندێكی قاچاخچێتی گه‌وره له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان ده‌ستگیر كرا
پۆلسی ئه‌سینا له چه‌ند ڕۆژێكی ڕابردوودا توانی كۆچبه‌رێكی ته‌مه‌ن 33 ساڵ نزیك سه‌نته‌ری ئه‌سینا ده‌ستگیر بكات، و دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كه ئه‌ندامێكی باندێكی قاچاخچێتیه و كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر له یۆنانه‌وه به پاسپۆرتی ساخته ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی باكوری یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن.
چۆن بانده‌كه ده‌ستگیر كرا؟
به پێی زانیاریه‌كانی پشتی-نیوز، دوای ده‌ستگیر كردنی ئه‌ندامێكی بانده‌كه كه ته‌مه‌نی 33 ساڵه و خه‌ڵكی ئێرانه و دانیشتووی ناوچه‌ی كیپسێلی بووه، ده‌ركه‌وت كه له گه‌ڵ 7 ئه‌ندامی دیكه كار ده‌كات، 4 ئێرانی و 2 ڕ‌ومانی و ئهفغانیهك. ئه‌وه‌ن هێشتا ده‌ستگیر نه‌كراون به‌ڵام ئاساییشی گشتی ئه‌سینا به‌ڵگه و وێنه‌ی هه‌مووانی لایه و له ئێستادا له به‌دواداچووندان بۆ ده‌ستگیر كردنیان.
هێزی ئه‌منی یۆنان به هاوكاتی دهخگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا U.S.Department Homeland Security Investigations (DHIS) – Immigration & Customs Enforcement (ICE) و به‌ریتانیا (U.K. National Crime Agency) هه‌روه‌ها ده‌زگای Europolی یه‌كێتی ئه‌وروپا، توانرا زانیاری ته‌واوه له سه‌ر ئه‌م بانده كۆ بكرێته‌وه ئاسایشی ئه‌سینا ئه‌ندامێكی بانده‌كه ده‌ستگیر بكات.
چۆن بانده‌كه كاری ده‌كرد
بانده قاچاخچیه‌كه له ساڵی 2019ه‌وه ده‌ست به‌كاری نایاسایی بوون و به ئاماده كردنی پاسپۆرت و ئایدی، هه‌ر جۆره ئیقامهیهك تاكو كۆچبه‌ری نایاسایی بگوازنه‌وه بۆ ناو وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا. بانده‌كه له ڕێگه‌ی گروپ چات (Group Chat) تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وه‌ك WhatsApp و Telegram كه به‌كاریان ده‌هێنه و هه‌موو جۆره پاسپۆر تو ئایدیهكانیان له‌و گروپانه داده‌نا و هه‌ر كۆچبه‌رێكیش مه‌به‌ستی كڕینی هه‌بووایه، په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ یه‌كێك له بانده‌كه ده‌كرد و پاسپۆرت یاخود ئایدیهكهی لێ ده‌كڕین. نرخی هه‌ر پاسپۆرت و ئایدیهك به پێی ناسنامه و وڵاته‌ك نرخی ده‌گۆڕدرا. له 200 یۆرۆ ده‌ستی پێده‌كرد و ده‌گه‌یشته 1.500 یۆرۆ. ئاڵۆگۆڕ كردنی پاسپۆرت و پاره‌كان یان له نزیكه‌وه ده‌كرا یاخود له ڕێگه‌ی به‌ریده‌وه.
υπηκοοσ ιραν. τσυτοποιηθει 7 ατομα, ιρανοι 4, 2 ρουμανιασ, 1 υπηκοοσ αφγηανισταν
له شاری ئهڵێكساندروپۆلی بۆ ئه‌سینا