
باندێكی قاچاخچێتی كه له توركیاوه كۆچبه‌ر نایاساییان بۆ ناو خاكی یۆنان ده‌گواسته‌وه له لایه‌ن پۆلسی سه‌ر سنوری یۆنان ده‌ستگیر كران
دوای به‌دواداچوون و چاودێری كردنی باندێكی قاچاخچێتی له سه‌ر سنوری یۆنان، ڕۆژی 5/3/2021 له لایه‌ن پۆلیسی و سه‌ربازی سه‌ر سنوری یۆنان، 6 كه‌س وه‌ك ئه‌ندامی قاچاخچێتی ده‌ستگیر كران. یه‌كێكیان وه‌ك سه‌رۆكی بانده‌كه ده‌ستنیشان كرا.
به پێی زانیاریه‌كانی پۆلیسی یۆنان، بانده‌كه له مانگی 12ی ساڵی 2020ه‌وه به نایاسایی ده‌یان كۆچبه‌ریان له توركیاوه گواستۆته ناو خاكی یۆنان. سه‌ره‌تا بانده‌كه كۆچبه‌ره‌كانیان ده‌گه‌یانده ناو خاكی یۆنان، دواتر چه‌ند كاتژمێرێك به پیاده به‌ڕێ ده‌كه‌وتن، له‌وێ به بارهه‌ڵگرێكه‌وه ده‌یانگواسته‌وه تا شاری ساڵۆنیك. له‌وێ كۆچبه‌ره‌كانیان ده‌خرانه ناو خانویه‌كه‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گرت، تاكو ته‌واوی پاره‌كانیان ده‌دا به قاچاخچیه‌كان. پۆلیسی یۆنان ده‌ڵێت، 2.500 یۆرۆ ده‌درا به قاچاخچیه‌كان له ڕێگه‌ی ”حه‌واڵه”
ڕۆژی 5/3/2021 له كاتی ده‌ستگیر كردنی 6 قاچاخچیه‌كه (3 یۆنانی و 3 كه‌سی دیكه‌ی بیانی) 22 كۆچبه‌ری نایاساییش له نێو بارهه‌ڵگره‌كه‌دا ده‌ستگیر كران.
ده‌ستگیر كراوه‌كان ڕه‌وانه دادگای شاری كه‌ڤاڵا له باكوری یۆنان كران
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News