
باندێكی قاچاخچێتی له وڵاتی یۆنان ده‌ستگیر كران
باندێكی قاچخچێتی كه كاریانا دواستنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران بووه له توركیاوه بۆ وڵاتی یۆنان، له لایه‌ن پۆلیسی سه‌ر سنوری یۆنان ده‌ستگیر كران.
ئه‌م بانده جیاواز له قاچاخچیه‌كانی دیكه، سه‌ركرده و به‌رپرس و پلانیان هه‌بووه و كۆچبه‌رانیان له توركیاوه به شێوه‌یه‌ككی جیاواز ره‌وانه‌ی شاره‌كانی باكوری یۆنان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك هه‌ستیان پێ نه‌كات.
ئه‌م بانده ئۆتۆمبیلی گرانبه‌هایان به كار ده‌هێنا، بۆ گواستنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران، به تایبه‌تی ئۆتۆمبیلی پۆرش (Porsche) به كار ده‌هات، بۆ ئه‌وه‌ی له بازگه‌كانی پۆلیسی سه‌ر سنوره‌كان یۆنان رانه‌وه‌ستێنرێن.
له ڕێگه‌ی وشكانیه‌وه، دوای ده‌ربازبوونی كۆچبه‌ره‌كان له توركیاوه بۆ ناو خاكی یۆنان، ئۆتۆمبیلی پۆرشه‌كه، كۆچبه‌ره‌كانی وه‌ر ده‌گرت و پاشان نزیكی ناو شارێكی سه‌ر سنوری ده‌كردن و چه‌ند پۆلیسێك كۆچبه‌ره‌كانی ده‌ستگیر ده‌كرد و كۆچبه‌ره‌كان داوای مافی په‌نابه‌رێتیان ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی دیپۆرتی وڵاتی توركیا نه‌كرێنه‌وه.
به پێی زانیاریه‌كان كه تایبه‌ت ده‌ستی مه‌ڵپه‌ری Pishti-News كه‌وتون، ئه‌م بانده له مانگی 6ی 2018 ده‌ستی به كار كردووه و كه‌سێكیان هه‌یه كه گوایه سه‌ركرده‌ی ئه‌م بانده‌یه و له وڵاتی توركیا جێنشینه ، به ناوی نهێنی دیمیتریس.
بۆ ئه‌وه‌ی كاری بانده‌كه هه‌موو كاتێك سه‌ركه‌وتوو بێت، 2 پۆلیسی سه‌ر سنوری یۆنانی هاوكاری بانده‌كه‌یان ده‌كرد .
پلانی بانده‌كه بۆ گوستنه‌وه‌ی كۆچبه‌ره‌كان له توركیاوه بۆ ناو خاكی یۆنان:
سه‌ره‌تا، كۆچبه‌ره‌كان له رێگه‌ی وشكانیه‌وه ده‌گه‌یشتنه ناو خاكی یۆنان. پاشان به ئۆتۆمبیلی گرانبه‌ها، وه‌ك پۆرش ده‌گوازرانه‌وه ناو شارێكی نزیكی سه‌ر سنور و پاشان 2 پۆلیسی یۆنانی كه ئاسانكاریان ده‌كرد بۆ بانده‌كه، كۆچبه‌ره‌كانیان ده‌ستگیر ده‌كرد و له هه‌مان كاتدا پارێزه‌رێكی یۆنانی ئاماده بوو، داوای مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كرد بۆ كۆچبه‌ره‌كان له نێوان چه‌ند رۆژێكدا ئازاد ده‌كران.
دوو پۆلیسه‌كه كه هاوكاری بانده‌كه‌یان ده‌كرد، دوای ده‌ستگیر كردنیان، ئاشكرا كرا كه یه‌كێكیان 6 مۆبایلی پێ‌بوو و ئه‌وی دیكه‌یش 13 مۆبایل. بۆ په‌یوه‌ندی كردنیان هه‌ر كاتێك و مۆبایلێكیان به كار ده‌هێنا.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News