
پۆلیسی ئیتاڵیا باندێكی قاچاخچێتی 19 كه‌سی ده‌ستگیر كرد و له نێویاندا كوردیش هه‌ن
پۆلیسی ئیتاڵیا باندێكی گه‌وره‌ی قاچاخچێتی ده‌ستگیر كرد كه كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ریان به نایاسایی له توركیا و یۆنان و باكوری ئه‌فریقا ده‌هێنا بۆ ئه‌وروپا.
بانده‌كه له هه‌ر نه‌فه‌رێك بڕی 6.000 یۆرۆی وه‌رده‌گرت، تاكو له توركیا و یۆنان به تایبه‌تی بگه‌نه كه‌نار ئاوه‌كانی ئیتاڵیا. كۆچبه‌ره‌كان له توركیاوه، به یه‌خته‌وه ئاوی ده‌ریای ئیجه و ده‌ریای ناوڕاستیان به‌كار ده‌هێنا تاكو ده‌گه‌یشتنه كه‌نار ئاوه‌كانی ئیتاڵیا. زۆربه‌ی كاته‌كان، ئه‌و یه‌ختانه‌ی قاچاخچیكان به‌كاریان ده‌هێنا، دزراو بوون و هه‌ر كاپتنێكیش بڕی 1.000 یۆرۆری وه‌رده‌گرت.
پۆلیسی ئیتاڵیا ده‌لێت كه بانده‌كه پێكهاتوون له 19 كه‌س كه به‌شێكیان كوردن و ئه‌وانی دیكه‌یش ئێفغانی و پاكستانین. بانده‌كه له وڵاتانی توركیا و یۆنان وڵاتانی ئه‌فریقا گروپ گروپیان هه‌بوو و به هاوكاری ئه‌وان كۆچبه‌ریان به نایاسایی ڕه‌وانه‌ی ئیتاڵیا ده‌كرد به تایبه‌ت بۆ به‌نده‌ری باری،
بانده‌كه ئه‌وراقی دروست ده‌كرد بۆ كۆچبه‌ره‌كان كه بتوانن له ئیتاڵیا به ئاسایی هاتووچۆ بكه‌ن، هه‌روه‌ها، هه‌مان ئه‌و بانده له ئیتاڵیاوه كۆچبه‌ره‌كانی ڕه‌وانه‌ی فه‌ڕانسای ده‌كرد له ڕێگه‌ی ناوچه سنوریه‌كانی شاری Ventimiglia.
هه‌روه‌ها پۆلیسی ئیتاڵیا كه ماوه‌یه‌كی زۆر به‌دواداچوونی له سه‌ر بانده‌كه كردبوو ڕایگه‌یاند كه ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له ڕێگه‌ی ئه‌م بانده‌وه ده‌گه‌یشتنه ئیتاڵیا و وڵاتانی سه‌نته‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا، به ڕه‌گه‌ز عێراق و كورد و ئێرانی و ئێفغانی بوون. به پێی ڕاپۆرتی پۆلیسی ئیتاڵیا، ئه‌م بانده له ساڵی 2018ه‌وه یه‌ختی دزراو به كۆچبه‌ری نایاساییه‌وه ڕه‌وانه‌ی ئیتاڵیا ده‌كه‌ن. پۆلیس له نزیكه‌وه ئاگای له هه‌موو په‌یوه‌ندیه ته‌لیفۆنه‌كانی نێو بانده‌كه بووه و هه‌روه‌ها چه‌ندین لاپ‌تۆپ و كۆمپیوته‌ر و 25.000 یۆرۆش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. بانده‌كه سه‌دان هه‌زار یۆرۆیان له كاری قاچاخچێتی قازانج كردووه له‌م چه‌ند ساڵه‌دا.
سه‌رچاوه: BBC و Euroweeklynews
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News