ڤیدیۆ

باندێكی عەرەب له‌ به‌لجیكا به‌ كڵاشینكۆڤ چیچانیه‌كی كوشت

باندێكی عەرەب له‌ به‌لجیكه‌ به‌ چه‌كی كڵاشینكۆڤ چیچیانیه‌كیان كوشت

ڕۆژی هه‌ینی له‌ شاری لیێژی به‌لجیكه‌، 20 تا 30 عەرەب هێڕشیان كرده‌ سه‌ر ئۆتۆمبیلێكی ڕه‌ش كه‌ شۆفێره‌كه‌ی چیچانی بوو و به‌ چه‌ند فیشه‌كێك چیچانیه‌كه‌یان كوشت و هه‌ڵهاتن. دواتر پۆلیسی به‌لجیكا توانی 28 عەرەب بەچەکەوە ده‌ستگیر بكات و لێكۆڵینوه‌ له‌ سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ بكات.

به‌ پێی میدیاكانی به‌لجیكا، هێرش كه‌ره‌كان هه‌موویان عەرەب بوون وتا ئێستا 28 عەرەب بەچەکەوە ده‌ستگیر كراون و پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ ده‌كات.

 

دادوه‌رێكی شاری لیێژ به‌ ئاژانسی AFP ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ ڕووداوێكی وا له‌ ناو شاره‌كه‌مان به‌و شه‌وه‌ ڕووبدات.

باندی چیچانیه‌كان داوای تۆڵه‌سه‌نده‌وه‌ له‌ عەرەبەکان ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌وه‌ بڵاوه‌ به‌ پۆلیس و هێزی تایبه‌ت له‌و شاره‌ كراوه‌ چونكه‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ شه‌ڕی نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام بێته‌وه‌.

هه‌ورامان خالید

 

زیاتر ببینه

Hawraman Khalid

نووسەرو ڕۆژنامەنووس

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button