
لە نێوان ئیسلامی جیهادی و ماسۆنیەت و دەسەڵات لە ساڵی 2005 دەنگۆی دەستگیركردنی باندێكی لە ناو جەرگەی هەولێری پایتەختەوە بڵاوبۆوە،
شێخ زانا كێ بوو؟
شێخ زانا ناوی تەواوی (زانا نەسرەت شێخ عبدالكریم بەرزنجی)یە، لە دایك بووی ساڵی 1970 و خەڵكی هەولێرە، دەرچووی كۆلێژی ئەندازیارییە بەشی میكانیك و دوو منداڵی هەبوو ،
شێخ زانا دامەزرێنەری ئەو گروپە بوو، كە سەرپەرشتی كاری كوشتن و سەربڕین و تەقاندنەوەی دەكرد، جگە لەوە چەندین كەسی بە دەستی خۆی سەربڕیوە، ماڵەكەی شێخ زانا ناوەندی سەرەكی ئەنجامدانی ئەو كردەوانە بوو.
ئەو گروپە چۆن دروست كرا؟
بە گوێرەی قسەكانی شێخ زانا گرووپەكە بەر لە جەنگی ئازادی عێراق دروست كراو چەند چالاكیەكیان ئەنجام داوە و پاشان بڕیاریان داوە چالاكیەكانیان بگوازنەوە ناو شاری هەولێر، كەسە دیارەكانی ناو گروپەكە بریتی بوون لە، یوسف عەزیز ناسراو بە (كرێكار) ، كارزان ئیسماعیل ، ملازم دلێر ، ئەژی بەرزنجی (ئامۆزای شێخ زانا) ، هەڤاڵ بورهان محمد ، مەریوان كەریم ، یەعقوب عەزیز (مامۆستای زانكۆ)بوون.
چالاكیەكانی ئەم گروپە وەك خۆیان دانی پێدا دەنێن، بریتی بوو لە سەربڕینی خەڵكی بێتاوان، بێتاوان بەو مانایەی كە قوربانیەكان نە پارە و موڵكی زۆریان هەبووە، نە كەسانی ناسراویش بوون.
خەڵكانێكی سادە بوون كە مەبەست لە كوشتنیان تەنهاو تەنها دەست ڕاهاتن بووە لەسەر سەربڕین و پارچە پارچەكردنیان و پاشان فڕێ دانیان لە دەورو بەری هەولێر.
نهێنی دەستگیركردنی باندەكەی شێخ زانا.
شێخ زانا پیاوەكانی ڕادەسپێرێ كە كوڕی كەسێكی سەرمایەدار بڕفێنن، ئەوانیش كوڕە 16 ساڵانەكەی دەفڕێنن و بەندی دەكەن، سەرەتا بە نیمچە هاوڕێیەتی لەگەڵ خۆیان دەیبەن چونكە ئەوان خەڵكی یەك گەڕەكن و كاتێك دەیفڕێنن تەلەفۆن بۆ باوكی ئەو كوڕە دەكەن كە بڕی 100 دەفتەر دۆلاریان بۆ ئامادە بكات و ئەگەر 99 بێت كوڕەكەی سەردەبڕن،
بە كوڕەكە دەڵێن ئەگەر باوكت 200 دەفتەر دۆلاریشمان بۆ بێنێت بێگومان هەر سەرت دەبڕین چونكە تۆ ئێمە. دەناسیتەوە.
دوای هەوڵدانێكی زۆر مناڵەكە لە ژێرزەمینی ماڵی شێخ زانادا هەڵدێت ڕادەكات بەرەو ماڵی خۆیان و باوكی ئاگادار دەكاتەوە و دەچن بۆ ئاسایش لەوێ سەرۆكی ئاسایش جێگرەكەی خۆی ڕادەسپێرێ كە ملازم دلێرە كە لەگەڵیان بڕوا بۆ ئەو ماڵەی مناڵەكەی تیا زیندانی كراوە،
لێرەدا كوڕەكە هاواری لێ هەڵدەستێت و ئەوە یەكێك بوو لەوانەی منیان ڕفاندو دلێر دەگیرێت، پاشان هێزەكانی ئاسایش و پۆلیسی هەولێر دەوری ماڵی شێخ زانا دەدەن و دەچنە ژورەوە بەڵام چی دەبینن؟! ژێرزەمینێك پڕاو پڕ لە تەقەمەنی و چەندین جۆری چەك و جۆرەها ژەهر،
پاشان دەست دەكرێت بە گرتنی ئەندامانی ئەو باندەو لە ماوەی 10 ڕۆژدا هەموویان دەگرن.
نهێنی ئەم باندە چۆن دانیان بە تاوانەكەیان ناو چۆن بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن قسەیان كرد،
لەگەڵ دەركەوتنیان لە تیفی ئەوەی زۆر بە ڕوون و ئاشكرای دیاربوو، ئەوە بوو كە ئەو تاوانبارانەی وا خەریكە دان بە تاوانەكانیان دەنێن شێوەیان لە سەرخۆش دەچێت، چونكە لە جێی ئەوەی وەك تاوان بارێك پەشیمانی پێیانەوە دیار بێت و دان بە تاوانەكانیان بنێن زۆر بە شانازی باسی ئەو كارە نامرۆڤانانەیان دەكرد كە كردویانە.
لە هەندێك كاتدا بێ هیچ شتێك پێدەكەنین كە نەك بابەتەكە پێكەنیناوی نیە بەڵكو ئەوەی تۆزێك ئەقڵی هەبوایە دەستی دەكرد بە گریان.
نهێنی ئەوەی شێخ زانا چۆن پیاوەكانی و هەندێك لە بەرپرسەكانی كردبوو بە كۆیلەی خۆی؟
ئەوەی كە شێخ زانا زۆر پشتی پێ دەبەست لە بە كۆیلە كردنی ئەو كەسانەی كە مەبەستی بوو لە گرتنی فیدیۆی سێكسی ئەوان چونكە شێخ زانا نێر بازی دەكرد و لەگەڵ زۆرێك لە بەرپرسەكان ئەو كارەی كردبوو و بە نهێنی گرتەی فیدیۆی گرتبوو و پاشان هەڕەشەی بڵاو كردنەوەی لێ دەكردن ئەگەر كاری بۆ نەكەن كە چەند بەرپرسێكی باڵا كەوتبوونە نێو داوەكەی شێخ زانا، كاتێك شێخ زانا داوا دەكات ملازم دلێر كە یەكێك بوو لە پیاوەكانی بكرێتە جێگری سەرۆكی ئاسایش داواكەی جێبەجێ دەكرێت.
نهێنی ئەوەی ئایا ئەو كەسانەی سەربڕابوون گۆشتەكەیان چی بەسەر هات؟
شێخ زانا بە كەسێكی زۆر پیاو چاك و خێرخواز ناسرابوو بە وتەی دراوسێكانی ئەگەر هەموو هەفتەیەك ئاژەڵی نەكردایە بەخێر ئەوا هەموو مانگێك دەیكرد، لێرەدا مەبەستی سەرەكی ئەوەبوو خوێن و گۆشتی مرۆڤ تێكەڵی ئاژەڵەكان بكات بۆی هیچ كەس گومانی لێ نەكات و بە شێوەی قیمە یان گۆشت بردویەتی بۆ دراوسێكان،
چۆنیەتی لە سێدارەدانی ئەو تاوانبارانە؟
دوای مانگێك لە دەستگیركردنیان و دانپێدانانیان لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن، لە زیندانی (مەحتە) لە هەولێر لە سێدارە دران ئەوەی جێگەی باسە لێرەدا ئەوەیە، كە سزای لە سێدارەدان لە كوردستان بە هیچ شێوەیەك نەمابوو بە هۆی ئەوانەوە جارێكی تر زیندوو كرایەوە و لە سێدارە دانەكەشیان ئەگەر چی جێگەی ڕەزامەندی خەڵكی كوردستان بوو، بەڵام دەنگێكی ناڕەزایی لە ناو چینی پارێزەران و یاسا ناسان دروست كرد چوونكە ئەوان پێیان وابوو بە لە سێدارەدانی ئەو تاوان بارانە دەرگای دەریایەك زانیاری دادەخرێت چونكە لە دانپێدانانەكانیاندا باسیان لە چەندین پەیوەندی گرووپەكەیان كرد بە ڕێكخراوە بە ناو ئیسلامیەكان لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق.
Hallo Xalil – هەڵۆ خەلیل