کوردستان

باوک وکوڕێک لە هەولێر کوژران

ئێوارەی ئەم شەو لە شاری هەولێر کوڕ و باوکێک لە ئەنجامی شەڕیان لەگەڵ دراوسێیەکیان کوژران. و سێ کەسی تریش برینداربوون.

لەم بارەیەوە هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لەلێدوانێکیدا بۆ پشتی-نیوس ڕوداوەکەی پشتڕاستکردەوە. و ڕایگەیاند:” ئێوارەی ئەم شەو لەگەڕەکی مامزاوەی شاری هەولێر شەڕ لەنێوان دوو دراوسێدا دروست بوو ، بەوهۆیەوە باوک وکوڕێک کوژراون

هەروەها وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند” هەر لەئەنجامی ڕوداوەکەوە سئ کەسی تر برینداربونە ولێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستی پێکردووە”.

لەبارەی هۆکاری ڕودانی ڕوداوەکە وتەبێژی پۆلیس ڕایگەیاند”تا ئێستا هۆکاری ڕودانی ڕوداوەکە نازانرێت و لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەکرێت”

هاوكات بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست پشتی-نیوس كەوتوون، ئەو كوڕ و باوكە پێشتر مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی كۆتریان كردووە.و بەو هۆیەشەوە شەڕ لەنێوان خۆیان و دراوسێیەکەیاندا دروست بووە.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button