
باڵیۆزخانه‌ی عێراق له سڕبیا له سه‌ر گیان له‌ده‌ستدانی ئەحمد مه‌حمود هاته ده‌نگ
دوای ئه‌وه‌ی كه ڕووداوێكی دڵته‌زێن ڕوویدا له یه‌كێك له كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له وڵاتی بۆسنا كه كارمه‌ندێكی سێكیوریتی كه‌مپه‌كه په‌نابه‌رێكی كورد ده‌كوژێت، ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز ته‌واوی زانیاری له سه‌ر ڕووداوه‌كه، به بینه‌ران و خوێنه‌ران خسته ڕوو.
لینكی ڕووداوه‌كه https://bit.ly/3c2z1O9
له هه‌مان كاتدا، کار بەڕێکاری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له وڵاتی سڕبیا كه كورده، به‌ڕێز عه‌لی محمه‌د عەلی گەڵاڵی تایبه‌ت به به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند:
ئێمه وه‌ك باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ڕۆژی شه‌ممه‌وه 2/5/2020 له ڕووداوه‌كه‌وه ئاگادا‌ر كراینه‌وه و به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه 4/5/2020 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقمان له رووداوه‌كه ئاگادا‌ر كرده‌وه و داواشمان له حكومه‌تی بۆسنا كرد ڕوونكردنه‌وه و ته‌قریرمان ئاراسته بكه‌ن له سه‌ر چۆنیه‌تی ڕووداوه‌كه، هه‌روه‌ها داواشمان كرد له ڕێكخراوی IOM كرد كه له نێو ئه‌و كه‌مپه‌دان كه كاك ئه‌حمد مه‌حمود تێیدا كوژرا، ئه‌وانیش ڕاپۆرتی خۆیانمان بۆ بنێرن.
له ئێستادا چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی حكومه‌تی بۆسنا و ڕێكخراوی IOMیم له سه‌ر ڕووداوه‌كه.
به پێی وته‌ی كوڕی ئه‌حمد محمود كه ته‌واوی ڕووداوه‌كه‌ی بۆ پشتی-نیوز باس كرد، باوكی به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و لێدانی له لایه‌ن یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی سێكیوریتی كه‌مپه‌كه ده‌كوژرێت به‌ڵام تا ئێستا به‌رپرسانی كه‌مپه‌كه و پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ڕووداوه‌كه‌داپۆشن و ڕاستیه‌كان بڵاو نه‌كرێنه‌وه…
هه‌ورامان خالید
په‌یامنێری Pishti-News