په‌نابه‌ران

باڵیۆزی لیتوانیا: سنورەکانمان بۆ کۆچبەری نایاسایی داخراون

ڕێگە نادەین بە هیچ کۆچبەرێکی نایاسایی بێتە ناو وڵاتەکەمان

باڵیۆزی لیتوانیا لە ڕێگەی پشتی-نیوزەوە پەیامێکی گرنگ ئاراستەی کۆچبەران دەکات

 

ساڵی 2021 کاتێک لێشاوی کۆچبەران لە بێلاڕوسیاوە دەستی پێکرد بەرەو لیتوانیا و پۆڵەندا، نزیکەی 4.800 کۆچبەر لە وڵاتی لیتوانیا گیریان خوارد و ڕەوانەی کەمپی داخراو کران، لەوێ داوای مافی پەنابەریان کرد و ماوەیکی زۆر لە نێو ئەو کەمپەدا مانەوە. بەشێکی هەرە زۆری ئەو کۆچبەرانە، کوردی باشوری کوردستان بوون، هەندێکیان خێزان و منداڵیشیان لە گەڵدا بوو.

تا ماوەیەکی زۆر چارەنوسی بەشێکی زۆریان نادیار بوو، چونکە حکومەتی لیتوانیا، وەڵامی کەسەکانی نەدابوو، بۆیە کۆچبەرە کوردەکان چاوەڕێی ئەوە بوون لەو وڵاتە مافی پەنابەری وەر بگرن و دواتر ئازاد بکرێن و ڕوو لە وڵاتێکی دیکەی یەکێتی ئەوروپا بکەن.

ئایە ئێستا چەند کۆچبەر لەو کەمپە داخراودا ماون؟ چەند کەسیان کوردن؟ ئایە کسیان مافی پەنابەری وەرگرت؟

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە و چەندین پریساری گرنگی دیکەیش، وەک تیمی ڕۆژنامەوانی پشتی-نیوز پەیوەندیمان کرد بە جەنابی باڵیۆزی لیتوانیا لە یۆنان، خاتو Lina Skerstonaite . جەنابیان پێی ڕاگەیاندین کە سنووری لیتوانیا بۆ کۆچبەری نایاسایی هەمیشە داخراو دەبێت.

پرسیار و وەڵام

پشتیوان جاف: بە پێی ئامارە فەرمیەکان، لە ئێستادا زیاتر لە 300 کۆچبە لە نێو کەمپێکی داخراوی لیتوانیان کە لە ساڵی ڕابردوووە ڕووان لە لیتوانیا کرد، ئەو کات 4.500 کۆچبەر بوون. ئەمانەوێت بزانین چەند کەس لەو 300 کۆچبەرە کوردن؟

باڵیۆزی لیتوانیا لە یۆنان Lina Skerstonaite

لە ساڵی ڕابردوووە 4.500 کۆچبەری نایاسایی گەیشتنە ناو خاکی لیتوانیا کە 2.864 کۆچبەریان عێراقی بوون. بەشێکی زۆری ئەوانەی بە نایاسایی گەیشتنە لیتوانیا و داوای مافی پەنابەریان کرد، عێراقی بوون.                  سەبارەت بە ناسنامەی کۆچبەرەکان پەیوەندی بە خۆیانەوە هەیە و بڵاو ناکرێتەوە، بەڵام بە گشتی نیوەیان خەلکی باشوری کوردستان بوون

پشتیوان جاف: لە کۆی ئەو 4.500 کۆچبەرە کە گەیشتنە لیتوانیا، هیچ کەسێکیان مافی پەنابەری وەرگرت؟ یاخود لە سەر خواستی خۆیان گەڕانەوە وڵاتی خۆیان؟

باڵیۆزی لیتوانیا لە یۆنان:

ئاماری فەرمی مافی پەنابەری

  • 141 کۆچبەر مافی پەنابەریان وەرگرت 
  • 2393 کۆچبەر ڕەفزیان وەرگرت

ئاماری گەڕاوەکان:

  • 1036 کۆچبەر لە سەر خواستی خۆیان گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆیان، 814 کەسیان عێراقی بوون
  • مانگی 1ی 2022 لە کەمپە داخرەوەکەی لیتوانیا 3.200 کۆچبەرمان هەبوو، لە ئێستادا کەمترن لە 300 کۆچبەر

 

پشتیوان جاف: ئایە لیتوانیا مافی پەنابەری بەو کۆچبەرانە دەدات کە بە نایاسایی رووی تێدەکەن؟ پرۆسەی داوای کردنی مافی پەنابەری لە لیتوانیا ماوەی چەند دەخایەنێت؟

هەر کەیسێک بە جیاوازی لێکۆلینەوەی لە سەر کرا, بەشێکیان مافی پەنابەریان وەرگرت. بەگشتی وەرگرتی ماگی پەنابەری لە لیتوانیا زۆر کەمە. لە ڕاستیدا ژمارەیەکی زۆری ئەو کۆچبەرانەی کە لە بێلاڕوسیا پاڵیان نا بێن بۆ ناو لیتوانیا، نەیان دەویست داوای مافی پەنابەری لە لیتوانیا بکەن. دەیانویست بەردەوام بن ڕوو لە وڵاتێکی دیکەی یەکێتی ئەوروپا بکەن.

پرۆسەی مافی پەنابەری لە لیتوانیا:

لەو ڕۆژەی کە داوای مافی پەنابەری دەکرێت، پرۆسەکە 6 مانگی پێ دەچێت. ئەگەر کەیسەکە پەیوەستە بە وڵاتێک کە جەنگی تێدایە و مەترسی ژیانی کۆچبەرەکەی تێدایە، ئەوکات بڕیار لە سەر کەیسەکە خێراتر دەردەچێت.

ئەگەر دەزگای مافی پەنابەری لیتوانیا، مافی پەنابەری نەدات بە داواکار، ئەوکات داواکار دەتوانێت لە ماوەی 7 ڕۆژدا داوای پێداچوونەوە بکات لە دادگا، ئەگەر دادگاش داواکەی ڕەت بکاتەوە، داواکات دەتوانێت لە ماوەی 14 ڕۆژدا داوای پێداچوونەوە بکات لە دادگای باڵا.

ئەگەر بۆ جارێکی دیکەیش داواکەی ڕەت کرایەوە، ئیدی ئەوە بڕیاری کۆتاییە و کۆچبەر ناتوانێت جارێکی دیکە داوای پێداچوونەوە بکات.

دادگای یەکەم دەبێت لە ماوەی دوو مانگدا وەڵامی کەیسەکە بداتەوە، دادگای باڵاش دوای یەک مانگ دەبێت وڵام بداتەوە.

نزیکەی هەموو ئەو کۆچبەرانەی کە گەیشتنە لیتوانیا، داوای پێداچوونەوەی کەیسەکانیان کردبوو لە دادگا بۆ ئەوەی زیاتر لە خاکی ئەوروپا بمێننەوە.

پشتیوان جاف: تا کەی کۆچبەران لەو کەمپە داخراوەدا دەمێننەوە؟

بە بڕیاری دادگا کۆچبەران دەستبەسەر دەکرێن. ئەگەرنا، لە کەمپێکی داخراو دەبن بە توانای چوونەدەرەوە یاخود نا

داواکراوانی مافی پەنابەری، دەتوانن لە کەمپە داخراوەکاندا بمێننەوە تاوەکە بڕیاری کۆتاییان بۆ دەردەچێت. دەستبەسەر نین، بەڵام مافی چوونەدەرەوەیان هەیە بە بڕیاری بەڕێوبەری کەمپەکە. ئەگەر ترسی هەڵهاتن هەبێت ئەوە ڕێگەی چوونەدەرەوەی پێنادرێت هاتووچۆ بکات . چوونەدەرەوەکەیش بۆ ماوەیەکی کاتی دەبێت، پاشان دەبێت بگەڕێتەوە بۆ ناو کەمپەکە.

ئەو کۆچبەرانەی ترسی هەڵهاتنیان نیە، مافی چوونەدەرەوەیان هەیە لە کەمپەکە.

دوای یەک ساڵ مانەوە لە ناو کەمپە داخراوەکەدا هەموو کۆچبەرەکان مافی چوونەدەرەوەیان هەیە بێ جیاوازی

پشتیوان جاف: ئایە ئێستاش کۆچبەران هەن لە سەر سنووری لیتوانیا؟ هێشتا هەوڵ دەدەن لە بێلاڕوسیاوە بێنە ناو لیتوانیا؟

بەڵێ ئێستاش کۆچی نایاسایی بەردەوامە لە سەر سنوورەکانمان. لە مانگی 11دا، ڕۆژانە 32 کۆچبەر هەوڵیان دەدا سنوورەکانی لیتوانیا ببەزێنن. کۆچبەرەکان، سوری، ئێرانی، عێراقی و کورد و سری لانکا و چەند نەتەوەیەکی دیکەیش بوون.

لە مانگی 10, ئەو ڕێژەیە زیاتر بوو، ڕۆژانە 50 کۆچبەر هەوڵیان دەدا سنوورەکانی لیتوانیا ببەزێنن. لە مانگی 9دا ڕۆژنانە 90 کۆچبەر هەوڵیان دەدا وە لە مانگی 8دا ڕۆژانە 70 کۆچبەر هەوڵیان دەدا سنوورەکانمان بە نایاسایی ببەزێنن

بە گشتی لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تا ئێستا 11.000 جار هەوڵ دراوە بە نایاسایی سنووری لیتوانیاوە ببەزێنرێت.

 

پشتیوان جاف: دەتانەوێت چ پەیامێک ئاراستەی ئەو کۆچبەرانە بکەن کە بە نایاسایی دەیانەوێت بێنە ناو وڵاتی لیتوانیا؟

  • باوەڕ بە پروپەگاندەی لوکاشێنکۆ (سەرۆکۆ بێلاڕوسیا) و پوتین (سەرۆکی ڕوسیا) مەکەن، باوەڕ بە بەڵێنە درۆکانیان مەکەن سەبارەت بە ڕێگەی ئاسان بۆ گەیشتن بە یەکێتی ئەوروپا
  • ژیان و تەندروستی خۆتان ڕادەستی ئەو کەسانە مەکەن کە بەکارتان دەهێنن بۆ مارامی سیاسی خۆیان.
  • لیتوانیا سیاسەتی خۆی ناگۆڕێت سنوورەکانمان کە سنوری یەکێتی ئەوروپاشن بۆ کۆچبەری نایاسایی داخراون
  • ڕێگە نادەین بە کەس بە نایاسایی و بێ مۆڵەت بێتە ناو خاکی لیتوانیا
  • هەر کەسێک کار بکات لە گەڵ بێلاڕوسیا و ڕوسیا کە دژی لیتوانیا و پۆڵەندا و لاتڤیان، دەبێت بزانن کە ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە ئەگەر بە نایاسایی سنوورەکان ببەزێنن.
  • دەبێت ئەوەش بزانن کە دەبنە ژێر دەستی و بەکارهێنەری بێلاڕوسیا و ڕوسیا و باندە قاچاخچیەکان

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

بەڕێوبەری Pishti-News

Interview in English

According to official data, there are currently over 300 foreigners living in Lithuania’s illegal migrant accommodation facilities out of some 3,400 foreigners who were accommodated there in the beginning of this year

?We would like to know How many of them are from Iraqi Kurdistan

 Ambassador: Lina Skerstonaite

 Since last year more than 4,5 thousand irregular migrants arrived to Lithuania 2864 of them IraqisThe majority of those who illegally crossed  LT border and/or applied for asylum were Iraqis

The data on the regions/locations where migrants originate from is a matter of their personal files and is not made public. A rough estimate is that about a half are from Kurdistan

 Of the 3,400 immigrants who entered Lithuania, did anyone get asylum? or did they all voluntarily  return  to their Homeland

:Asylum statistics
Positive decisions: 141
Negative decisions: 2393

Return statistics: 1036 migrants have been voluntarily returned, 814 of them to Iraq
– Back on 1st of January 2022, we had about 3200 migrants accommodated in the reception centers, and today there are less than 300

Does Lithuania in such cases provide asylum to migrants who enter the country illegally? How long does the asylum application process take in Lithuania

Each application was reviewed individually and some asylum applications were found eligible. However, it is obvious that recognition rate is low

In fact, the majority of irregular migrants (those who were pushed from Belarus side) did not and do not even want to apply for asylum in Lithuania. They want to move onwards to other EU countries.

 :On the asylum application procedure

 Applications for asylum under the normal procedure must be processed within 6 months from the date on which the application for asylum was lodged. In the event of a state of war, a state of emergency or emergency situation due to the mass influx Migration Department seeks to take a decision on asylum as soon as possible

If the Migration Department decides not to grant asylum, an applicant can appeal against such a decision. In the event of the state of war, state of emergency or emergency situation, the decision of the Migration Department can be appealed to the district administrative court within 7 days after the decision is received

If the court rejects the complaint and the applicant do not agree with this decision, an appeal could be submitted to the Supreme Administrative Court of Lithuania within 14 days of the publication of the court decision

 If an appeal is not upheld, the decision shall be final and shall not be subject to appeal

The regional administrative court must examine the appeal and make a decision within 2 months from the date of acceptance of the appeal, and the Supreme Administrative Court of Lithuania – within one month from the date of the appeal

 Almost all of the irregular migrants who arrived to Lithuania since last year appealed against the negative decisions as they wanted to extend the time of staying in the EU

 

?Until when will the migrants remain in these detention centers

 Migrants (including asylum seekers) can be detained only by the decision of the court. Otherwise, they are accommodated in the reception centers with or without restriction of movement

Asylum seekers can stay in the reception centers until the final decision on their application is taken. Usually they are not detained, but their freedom of movement is restricted (they can leave the center for limited time only with the consent of administration)

 When there are no risks of absconding, restriction of movement is not imposed
. After one year, the restrictions of movement are usually lifted by the court for all migrants

 Are there still migrants at the border of Lithuania? even today migrants try to enter from Belarus to Lithuania

The migratory pressure is still present
In November average number of prevented border crossings was 32 per day, mostly Syrians, Afghans, Iranians, Iraqis, Sri Lanka nationals, etc

 Meanwhile in October the numbers were higher – 50 per day, in Sept. – 90, in August – 70

 In total, there have already been almost 11 thousand such attempts since the beginning of this year

6. There is information that Belarus is now sending immigrants to Ukraine so that from there they  can enter Lithuania or Poland more easily

?Is this true

In Lithuania we do not observe such a trend, as we do not have a border with Ukraine

 Anyway, these irregular migrants aim to reach other EU countries, not Lithuania. Therefore, the arrivals to Lithuania via Ukraine are mostly unlikely

What message do you want to send to immigrants who want to enter Lithuania illegally

 Do not trust Lukashenka’s and Putin’s propaganda and fake promises about easy and fast ways to enter the European Union

Do not entrust you lives and health to those who just use you as human weapons in pursuit of their political goals and sick ambitions

Lithuania firmly maintains the position that our border (and the EU external border) is closed to irregular migration and that persons trying to cross the border in unauthorized places will not be allowed into the country

Those who intend to collaborate with the hostile regimes attacking Lithuania, Latvia, Poland and the whole EU must be aware of the risks while trying to illegally enter the EU. Being exploited by Belarus’ and Russia’s regimes, they can easily become victims of smugglers, traffickers in human beings or other organized criminal groups

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button