کوردستان

برایەکی پەیڤین: دڵمان زۆر خۆشە بەو هاوسەرگیریەی خوشکەکەم و هەڵیناوەشێنینەوە

ئەنجامدانی هاوسەرگیری کچێکی کورد لەگەڵ کوڕێکی سودانی کاردانەوەی لەسۆشیال میدیا بەدوای خۆیدا هێنا، برایەکی پەیڤینیش چیڕۆکی ناسین و خوازبێنی پەیڤین و مەجید بۆ پشتی نیوز دەگێڕێتەوە.

پەیڤین کچێکی تەمەن٢٣ ساڵی خەڵکی سلێمانیە ماوەی ٣ساڵ و نیوە لەگەڵ خێزانەکەیان ڕوویان کردۆتە وڵاتی فەڕەنسا لەسەرەتای گەیشتیان بەو وڵاتە پەیڤین لەگەڵ براکەی لە ڕێکخراوێکی بیانی دەست بەکارکردن دەکەن یارمەتی ئەو کەسانە دەدەن کە دێنە ئەو وڵاتەوە لەوێش مەجید دەناسن.

لەبارەی چۆنیەتی ناسینی مەجید و پەیڤین محەمەد برای پەیڤین بەم جۆرە بۆ پشتی نیوز باسی کرد: مەجید لەهەمان ئەو ڕێکخراوەی ئێمە ئەندام بوو، من ماوەی ٣ ساڵ بوو مەجیدم دەناسی و بوو بە هاوڕێم، دواتر ماوەی ساڵێکە مەجید و خوشکم یەکتریان ناسی و دواتر هاتتە خوازبێنی خوشکەکەم و ئێمەش ڕازی بووین، چونکە مەجید باش دەناسم و دەزانین کەسێکی بەڕێز و دیندارە.

وتیشی” ١٥ـی ئەم مانگە خوشکەکەم و مەجید لەیەکتر مارەکراون، هەردووکیشیان زانکۆو قوتابخانەیان ماوە ئەم ساڵ تەواوکەن ئینجا مەجید خوشکەکەم دەگوازێتەوە“.

سەبارەت بەو کەسانەی کە ڕەخنە لەوەدەگرن مەجید ڕەش پێستەو لەنەتەوەیەکی ترە دەڵێت” ئێمە فێربووین کە ڕەنگ و نەتەوە و زمان هیچ جیاوازیەکی نیە ئەوەی ڕەخنەشی لەوە هەیە با بچێ بۆلای خودا و پێی بڵێ بۆوات دروست کردووە، ئەوکاتە بزانم ئەوێرێ بەرامبەر خودا ڕەخنە لەدروست کراوەکانی بگرێت“.

بەتەنزەوەش براکەی پەیڤین بەو کەسانەی وت کە لەکۆمێنت ناڕەزای دەردەبڕن بەرامبەر بەم هاوسەرگیریە و وتی” ئێمە دڵمان زۆر بەو هاوسەرگیریە خۆشە و خوشکیشم دوو ئەوەنەی ئێمە،بە دڵنیایەوە لەسەر کۆمێنتی ناشرین ئێمە ناچین ئەو هاوسەرگیریە هەڵبوەشێنینەوە و سوپاسی ئەوانەش دەکەین کە پیرۆزباییمان لێدەکەن“.

ڕۆژی ١٥ـی ئابی ئەم مانگە مەجیدی تەمەن ٢٨ ساڵی خەڵکی سودان و پەیڤینی تەمەن ٢٣ ساڵ لەیەکتر مارەبڕ کران و دواتریش ئەم هاوسەرگیریە کاردانەوەی لەسۆشیال میدیادا بەدوای خۆیدا هێنا.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button