ڤیدیۆ

به‌ڤیدیۆ: شه‌ڕی كۆڵان به‌ كۆڵانی ڕووسیا و ئۆكرانیا ببینه‌

ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ڕووسیا ئۆتۆمبیلێكی سه‌ربازی ئۆكرانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو و ویستیان به‌و ئۆتۆمبیله‌ بڕۆنه‌ ناو سه‌ربازانی ئۆكرانیاوه‌ و هێرش بكه‌نه‌ سه‌ریان به‌ڵام ئۆكرانیه‌كان به‌وه‌یان زانی و له‌ ناو شاره‌كه‌دا سه‌ربازه‌ ڕووسیه‌كانیان كوشت.

وه‌ك له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كدا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، دوو سه‌ربازی ڕووسیا ئۆتۆمبیلێكی سه‌ربازی ئۆكرانیان فڕاندووه‌ و ویستیان به‌ ئاسانی بڕۆنه‌ ناو سه‌ربازه‌ ئۆكرانیه‌كانه‌وه‌ و هێرشیان بكه‌نه‌ سه‌ر، به‌ڵام سه‌ربازانی ئۆكرانیا زانیاریان لابوو كه‌ ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ دزراون و سوپای ڕووسیا به‌كاریان ده‌هێنێت هه‌ر بۆیه‌ ته‌قه‌یان له‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ كرد و هه‌ردوو سه‌ربازه‌ ڕووسیه‌كانیان كوشت.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

لێره‌ گرته‌ ڤیدیۆكه‌ ببینه‌

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button