ڤیدیۆ

به‌ڤیدیۆ: له‌ ئه‌سینا به‌ فیشه‌ك هێرش كرایه‌ سه‌ر كوردێك

به‌ فیشه‌ك له‌ سه‌نته‌ری ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان هێرش كرایه‌ سه‌ر كوردێك

 

به‌ پێی به‌یانامه‌ی پۆلیسی یۆنان، دره‌نگانی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ سه‌رنته‌ری ئه‌سینا، به‌ هۆكارێكی نادیار، كه‌سێك به‌ ده‌مانچه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر كوردێك و 4 فیشه‌كی ئاراسته‌ی قاچی كرد. له‌ ڕووداوه‌كه‌دا كورده‌كه‌ دوو فیشه‌كی به‌ركه‌وت و بریندار بوو. تاوانباره‌كه‌یش هه‌ڵهات و تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه‌.

وه‌ك له‌ گرته‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، تاوانباره‌كه‌ له‌ پشتیه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت و له‌ نزیكه‌وه‌ 4 فیشه‌كی ئاراسته‌ ده‌كات.

له‌ ئێستادا پۆلیسی ئه‌سینا به‌دواداچوون ده‌كات بۆ ده‌ستگیر كردنی تاوانباره‌كه‌ و كورده‌كه‌یش له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌سینادایه‌ و ژیانی له‌ مه‌ترسیدا نیه‌.

چركه‌ساتی هێرشه‌كه‌ تایبه‌ت له‌ پشتی-نیوز ببینه‌:

پشتی-نیوز

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button