ڤیدیۆ

به‌ڤیدیۆ: هێزی ده‌ریاوانی یۆنان ڕێگری له‌ یه‌ختێك كرد به‌ 180 كۆچبه‌ره‌وه‌ داخلی ناو ئاوی یۆنان بن

به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 11/2/2022 كاتژمێڕ 04:00 یه‌ختێك به‌ 180 كۆچبه‌ره‌وه‌ له‌ كه‌نار ئاوه‌كانی توركیاوه‌ به‌ڕێكه‌وت به‌ره‌و دورگه‌ی ئیكاریا (Ikaria)ی یۆنان. هه‌رچه‌نده‌ ڕوون نه‌بوو ئایه‌ یه‌خته‌كه‌ مه‌به‌ستی یۆنانه‌ یاخود ئیتاڵیا، به‌ڵام به‌په‌له‌ هێزی ده‌ریاوانی یۆنان به‌ یه‌ختێك گه‌یشته‌ نزیك شوێنی ئه‌و یه‌خته‌.

یه‌خته‌كه‌ هێشتا له‌ ئاوی توركیادا بوو، بۆیه‌ یه‌ختی هێزی ده‌ریاوانی یۆنان نه‌یده‌توانی ته‌داخولی ئه‌و یه‌خته‌ بكات. دواتر په‌یوه‌ندی كرا به‌ هێزی ده‌ریاوانی توركیا و داوایان لێكردن، ڕێگری له‌و یه‌خته‌ بكه‌ن و ڕێگه‌ی پێنه‌ده‌ن داخلی ناو ئاوی یۆنان بێت.

به‌ هه‌ماهه‌نگی هێزی ده‌ریاوانی توركیا توانرا تا كاتژمێر 07:00 به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌خته‌كه‌ ڕزگار بكرێت و داخلی ناو ئاوی یۆنان نه‌بێت.

یه‌ختی كۆچبه‌ره‌كان به‌ ڤیدیۆ لێره‌ ببینه‌

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button