ڤیدیۆ

به‌ڤیدیۆ: گه‌نجێكی كورد له‌ كۆسۆڤۆ به‌ فیشه‌ك كوژرا

گه‌نجه‌كه‌ خه‌ڵكی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه‌

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌نجێكی كورد له‌ كۆسۆڤۆ له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك قاچاخچی عه‌ره‌به‌وه‌ به‌ فیشه‌ك كوژرا

 

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌نجێكی كورد به‌ ناوی جێگر شێرزاد حه‌سه‌ن له‌ دایكبووی 1991 له‌ شاری هه‌ولێر له‌ كۆسۆڤۆ له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك قاچاخچی عه‌ره‌به‌وه‌ به‌ فیشه‌ك كوژرا

به‌ پێی زانایریه‌كان كه‌ تایبه‌ت ده‌ستی پشتی-نیوز كه‌وتوون، جێگر شێرزاد حه‌سه‌ن نزیكه‌ی دوو مانگ ده‌بوو له‌ وڵاتی ئه‌لبانیاوه‌ كۆچبه‌ری ڕه‌وانه‌ی وڵاتی سڕبیا ده‌كرد و ماوه‌یه‌ك ده‌بوو كێشه‌ی له‌ گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك قاچاخچی عه‌ره‌ب هه‌بوو.

شایه‌تحاڵێك كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكات، تایبه‌ت به‌ پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند: ”قاچاخچیه‌ عه‌ره‌به‌كان كێشه‌ی جه‌نگه‌ڵیان هه‌بوو له‌ گه‌ڵ جێگر، پێیان ده‌گوت كه‌ ئه‌و شوێنه‌ هی ئه‌وانه‌ و نابێت كۆچبه‌ر له‌و شوێنه‌وه‌ ڕه‌وانه‌و سڕبیا بكات. كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرا و عه‌ره‌به‌كان ده‌یان زانی جێگر له‌ كوێوه‌ كۆچبه‌ر ڕه‌وانه‌ی سڕبیا ده‌كات، ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌یه‌كی وڵاتی كۆسۆڤۆ كه‌مینیان بۆ دانابوو و له‌وێ تووشی ده‌مه‌قاڵی بوون و عه‌ره‌به‌كان به‌ چه‌ند فیشه‌كێك جێگر حه‌سه‌نیان كوشت”.

 

شایه‌تحاڵه‌كه‌ ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد، له‌ ڕووداوه‌كه‌ جێگر كوژرا له‌ گه‌ڵ عه‌ره‌بێك و 3 عه‌ره‌بی دیكه‌یش بریندار بوون.

ئێستا پۆلیسی كۆسۆڤۆ لێكۆلینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ ده‌كات.

 

بۆ ڕێزگرتن له‌ ته‌رمی جێگر شێرزاد حه‌سه‌ن و كه‌سوكاری، گرته‌ ڤیدیۆكه‌مان ته‌ڵخ كردووه‌ و پاشان بڵاومان كردۆته‌وه‌

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button