
ئه‌و شه‌خسه‌ی پلان‌داڕێژی كوده‌تایی توركیا بوو له ساڵى 2016، ئێستا به‌رپرسی هێزی میلیشایی توركیایه له لیبیا بۆ پاڵپشتی كردنی ساراج كه لایه‌نگری توركیا ده‌كات
ئامانجی ئه‌ردۆغان كۆنترل كردنی ته‌واوی توركیا و نه‌هێشتی ئۆپه‌زسیۆێنێكی به‌هێز بوو
ئه‌ی كه‌سه‌ی كه ئه‌مڕۆ سه‌رپه‌رشتی هێزی نهێنی و میلیشیای توركیا ده‌كات له لیبیا، هه‌مان كه‌س بوو كه پلان‌داڕێژی كوده‌تاكه‌ی ساڵی 2016ی كرد له سه‌ر داوای ره‌جه‌پ ته‌یپ ئه‌ردۆغان.
رۆژنامه‌نووسی توركی، ئێبدوڵا بۆزگورت، له ڕاپۆرتێكدا باسی پلانی كوده‌تاكه‌ی ساڵی 2016ی توركیا ده‌كاتو ئێردۆغان تۆمه‌تبار ده‌كات كه سیناریۆی ئه‌و بووه تاكو ته‌واوی توركیا كۆنترۆڵ بكات و هیچ لایه‌نگری گیولێن له وڵاته‌كه‌دا نه‌مێنێت.
ئه‌بدوڵا بۆزگورت كه له دوای كوده‌تاكه‌ی توركیا هه‌ڵهاتووه و له ڕاپۆرتێكدا، به‌رپرسی پێشووی میتی توركیای ناوده‌بات، سه‌دیق ۆستون، كه ئه‌و پلان‌داڕێژی كوده‌تاكه‌ی توركیا بووه له سه‌ر داوا و ئه‌مری ئه‌ردۆغان، پلان و سیناریۆكان دانراون.
ئه‌ردۆغان ده‌یویست جوڵانه‌وه‌ی گیولێن له توركیا نه‌مێنێت
به پێی ڕاپۆرتی بۆزگورت، كوده‌تاكه‌ی توركیا به مه‌به‌ستێك ئه‌نجام درا، تاكو به‌شێكی زۆر له هێزی سه‌ربازی توركیا به تایبه‌ت پله باڵاكان لایه‌نگری گیولێنن نه‌مێنن و ئه‌ردۆغان له وڵاته‌كه‌دا به‌هێزتر بێت بتوانێت له سه‌ر خواستی خۆی، كێی بوێت ده‌ستگیر بكات و ڕه‌وانه‌ی دادگای بكات به بیانوی به‌شداری كردنیان له كوده‌تا و ڕوخاندنی توركیا.
سه‌دیق ئۆستون كه‌سێكی باڵا ده‌ست بوو له میتی توركیا و ئه‌ردۆغان متمانه‌ی پێهه‌بوو. له ساڵی 1999 تا 2002, نێردرابوو بۆ بنكه‌ی سه‌ره‌كی ΝΑΤΟ له برۆكسێل پایته‌ختی به‌لجیكا كاری ده‌كرد. له دوای ساڵی 2011 و ڕوخاندنی قه‌زافی و دروست بوونی ده‌یان هێزی میلیشا له‌و وڵاته، ئه‌ردۆغان داوای له ئۆستون كرد بگه‌ڕێته‌وه بۆ توركیا. له‌و كاته‌وه پله‌یه‌كی به‌رزی پێدرا له میتی توركیا تاكو كاری نهێنی وسیخوری بۆ ئه‌ردۆغان ئه‌نجام بدات.
له مانگی7ی 2016دا له كاتی كوده‌تاكه‌ی توركیا، ڕۆڵێكی به‌هێزی هه‌بوو، وه‌ك پلانداڕێژ، ته‌ڵه‌ی بۆ چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی توركیا دانا، تاكو ئه‌وانیش ڕۆڵێكیان هه‌بێت له كوده‌تاكه‌دا و دواتر ده‌ستگیر بكرێن.
كاتێك ئه‌ردۆغان هه‌موو ناحه‌زه‌كانی خۆی دادگا كرد و زیندانیان كرد، به‌شێكی زۆر له پارێزه‌ره‌كان داوای سه‌دقی ئۆستونیان ده‌كرد تاكو له دادگادا قسه بكات وه‌ك شاهێدێك به‌ڵام، ئه‌وكات ئه‌ردۆغان ئه‌وی ناردبوو بۆ وڵاتی ئوسترالیا وه‌ك دیپلۆماتكاری توركیا تاكو دوور بێت له پرۆسه‌ی دادگا و پارێزه‌ره‌وه. ڕۆڵ و پلانی سه‌دیق ئۆستون ئاشكرا كرا، كاتێك پارێزه‌رانی تاوانباران یاخود لایه‌نگرانی گیولێن كه دادگا ده‌كران، ناوی ئه‌ویان ده‌هێنا كه ئه‌و ڕابه‌رایه‌تی كودێتاكه‌ی كرد، به‌ڵام دادوه‌ران باوه‌ڕیان پێنه‌ده‌كرد و بانگێشتیان نه‌ده‌كرد بۆ توركیا.
سه‌دیق ئۆستون له‌و ماوه‌ی كه هه‌موو لایه‌نگرانی گیولێن و ناحه‌زه‌كانی ئه‌ردۆغان دادگایی كران، هیچ كاتێك ڕووی له توركیا نه‌كرده‌وه و هیچ كاتێك ڕێگه نه‌درا به هیچ پارێزه‌رێك په‌یوه‌ندی پێوه بكات تاكو پلانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ئاشكرا نه‌كرێت.