خورهه لاتی ناوه راست

به‌رنامه‌یه‌كی مۆبایل له‌ ئه‌سینا، په‌نابه‌ران كۆده‌كاته‌وه‌

ماوه‌یه‌كه‌ به‌رنامه‌یه‌ك (application) درووست كراوه‌ بۆ كۆ كردنه‌وه‌ و هاوكار كردنی په‌نابه‌ران له‌ وڵاتی یۆنان به‌ تایبه‌تی له‌ ئه‌سینا.

App4refs به‌رنامه‌یه‌كی مۆبایله‌ كه‌ له‌ لایه‌ن رێكخراوی ACSAR له‌ به‌رشه‌لۆنای ئیسپانیا دروست كرا به‌ مه‌به‌ستی پێدانی زانیاری سه‌ره‌تایی بۆ په‌نابه‌ران له‌ ئه‌سینا تاوه‌كو هاوكاری رۆژانه‌یان بكات له‌ پایته‌ختی یۆنان.

جۆردی تۆیرا، خاوه‌نی ئه‌م پرۆژه‌یه‌، به‌ میدیاكانی ڕاگه‌یاند: ئه‌م ئاپه‌ تایبه‌ته‌ به‌ په‌نابه‌ران كه‌ ئێستا  جێنشین بوون له‌ ئه‌سینا، وه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌ داهاتووشدا بۆ وڵاتانی دیكه‌یش دروست بكه‌ین. ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ به‌رنامیه‌كی وا دروست بكرێت، كه‌ زانیاری ته‌واو ده‌دات به‌ په‌نابه‌ران له‌ ئه‌سینا و پێم وابێت سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت چونكه‌ پێویست به‌ 3 كلیك ده‌توانی به‌ كاری بێنی و ئاپه‌كه‌ش وێنه‌ به‌ كار ئه‌هێنێت بۆیه‌ هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت لێی تێ بگات.

App4refs زانیاری ده‌به‌خشێت به‌ په‌نابه‌ران له‌ سه‌ر پێویستی رۆژانه‌یان، بۆ نمونه‌، بۆ دۆزینه‌وه‌ی عه‌یاده‌ و نه‌خۆشخانه‌، یاخوت دۆزینه‌وه‌ی رێكخراوه‌كان، شوێنی دابه‌ش كردنی كه‌ل و په‌ل و خواردن له‌ ئه‌سینا، هه‌روه‌ها چالاكی بۆ په‌نابه‌ران. له‌ هه‌مان كاتدا زانیاریان پێده‌دات له‌ چ شوێنێك په‌نابه‌ران ده‌توانن بخوێنن و چۆن پاس و میترۆ به‌ كار بێنن و سات و وه‌خته‌كانی هاتو چۆی ئه‌سینا. هه‌موو ئه‌م زانیاریانه‌ به‌ ئادره‌س و GPS په‌نابه‌ران ده‌توانن بیدۆزنه‌وه‌ له‌ ئه‌سینا.

 

له‌ هه‌مانكاتدا، خاوه‌نی ئه‌م ئاپه‌كه‌ ده‌ڵێت:

ئێمه‌ دوو ئامانجمان هه‌بوو له‌م پرۆژه‌یه‌. یه‌كه‌م بتوانین هاوكاری په‌نابه‌ران بكه‌ین له‌ رۆژانه‌یدا و بتوانن هه‌موو پێداویستی خۆیان له‌ ئه‌سینا په‌یدا بكه‌ن و دووه‌میش به‌م شێوه‌یه‌ په‌نابه‌ران جیاوازیان نه‌بێت له‌ گه‌ڵ هاوڵاتیانی یۆنان و هه‌ست به‌ جیاوازی نه‌كه‌ن و وه‌ك وڵاتێكی خۆیان ته‌ماشای بكه‌ن…

 

App4refs به‌ بێ به‌رامبه‌ر ده‌توانن دابه‌زێنن و په‌نابه‌ران ده‌توانن زانیاری زۆر گرنگی لێ وه‌ربگرن.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button