کوردستان

به‌رهه‌م ساڵح هاوپه‌یمانی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌…

 

ماوه‌یه‌كه‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان نزیك بۆته‌وه‌ له‌ به‌رهه‌م ساڵح و داوایان كردووه‌ بگه‌رێته‌وه‌ بۆ ناو یه‌كێتی به‌ هه‌ر مه‌جێك بێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ Pishti-News ئاشكرا كرد، به‌رهەم ساڵح خۆی بە یەکێتی وتووە :

ئەگەر بمکەن بە سەرۆک کۆمار و پارتی رازی بکەن ئەوە هاوپەیمانی هەڵدەوەشێنمەوە و وەکو کەسایەتیەکی سیاسی بۆ هەردوولا لە بەغدا کاری سەرۆک کۆماری دەکەم، بەڵام ئەگەر نەیکەن ئەوە هاوپەیمانی دەهێڵێتەوە

هه‌مان سەرچاوه‌ ئاماژەی بەوەش دا، ئەوانەی لەگەڵ بەرهەم ساڵح بوون بە هاوپەیمانی چاویان لەوەیە بە پێدانی پلەو پۆست بگەڕێنەوە ناو یەکێتی و ئەوانەشی لە ئیسلامیەکانەوە هاتوون، ئەگەری ئەوە هەیە حزبی دیکە دابمەزرێنن.

 

هێمن ساڵح

نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button