
وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا پلانێكی ئاماده كردووه تاكو هه‌فتانه په‌نابه‌ران دیپۆرتی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا بكاته‌وه
جێگری وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا، پریتی پاتێل، ڕایگه‌یاند كه به نیازن هه‌فتانه گه‌شتی ئاسمانی ئاماده بكه‌ن بۆ دیپۆرت كردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له وڵاتی فه‌ڕه‌نساوه به چووپ و به‌له‌م روو له به‌ریتانیا ده‌كه‌ن،
حكومه‌تی به‌ریتانیا له كۆچی نایاسایی زۆر نیگه‌رانه ده‌یه‌وێت به پێی یاسا ڕێگری بكات له كۆچی نایاسایی و ڕێژه‌ی كۆچبه‌ران به‌ره‌و به‌ریتانیا كه‌مبكاته‌وه.
پاتێل ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه دۆخه‌كه مه‌ترسیدا هه‌ر بۆیه له‌مه‌و دوا هه‌فتانه فرۆكه‌ی تایبه‌ت ئاماده ده‌كرێت بۆ دیپۆرت كردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له ڕێگای ئاوه‌وه ڕوو له به‌ریتانیا ده‌كه‌ن. پلانیان وایه كه دیپۆرتی ئه‌و وولاتانه‌یان بكه‌ن كه یه‌كه‌م جار داوای مافی په‌نابه‌ریان تێدا كردووه.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا به ڕۆژنامه‌ی Telegraphی ڕاگه‌یاند:
چه‌ند هه‌نگاوێكی گرنگ كراون بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كۆچی نایاسایی و كۆچبه‌ر و ڕێكخراو و پارێزه‌ره‌كان سوودیان وه‌رده‌گرت له سیسته‌می ڕابردوو و ڕێگر بوون له دیپۆرت كردنی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه مافی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ریان نه‌ده‌بوو.
دوو بنكه‌ی سه‌ربازی كۆن به‌كار دێن بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ڕێگه‌ی ئاوه‌وه ڕوو له به‌ریتانیا ده‌كه‌ن و تاكو لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر كه‌یسه‌كانیان بكرێت.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا 6.300 كۆچبه‌ر له ڕێگه‌ی ئاوی فه‌ڕه‌نساوه ڕوویان له به‌ریتانیا كردووه. 1.000 كۆچبه‌ر له‌و كۆچبه‌رانه په‌نجه‌مۆری وڵاتێكی دیكه‌یان ده‌رچووه كه تێیدا داوای مافی په‌نابه‌ریان كردووه. هه‌ر بۆیه به‌م زووانه، به‌ریتانیا ئه‌و 1.000 په‌نابه‌ره دیپۆرتی ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئیتاڵیا ده‌كاته‌وه.
به‌رپرسێكی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، به ڕۆژنامه‌ی به‌ریتانیای ڕاگه‌یاند كه وه‌زیری ناوخۆ، پلانێكی ئاماده كردووه كه هه‌فتانه به فرۆكه كۆچبه‌ران دیپۆرت بكرێنه‌وه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه یه‌كه‌م جار په‌نجه‌مۆر كراون و داوای مافی په‌نابه‌ریان كردووه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News