په‌نابه‌ران

به‌ریتانیا به‌ نیازه‌ كۆچبه‌ران بخاته‌ ناو كه‌شتی ده‌ریاوه‌وه‌

حكومه‌تی به‌ریتانیا به‌ نیازه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌شتی تایبه‌ت ئاماده‌ بكات، تاكو كۆچبه‌ران له‌ نێو ئه‌و كه‌شتانه‌دا داوای مافی په‌نابه‌ری بكه‌ن.

یه‌كێك له‌ پلانه‌كانی هۆم ئۆفیسی به‌ریتانیا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له‌ ڕێگه‌ی ئاوه‌وه‌ ڕوو له‌ به‌ریتانیا ده‌كه‌ن، بخرێنه‌ ناو كه‌شتێكه‌وه‌ و له‌وێ داوای مافی په‌نابه‌ری بكه‌ن. به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا به‌ ڕۆژنامه‌ی Τhe Sunی به‌ریتانیای ڕاگه‌یاند كه‌ بیرۆكه‌یه‌ك هه‌یه‌ 2 كه‌شتی كۆنی گه‌وره‌ بكڕن كه‌ بڕی 6 ملیۆن پاوه‌نی تێده‌چێت و هه‌ر كه‌شتیه‌كیش ده‌توانێت 1.400 په‌نابه‌ر له‌ خۆی بگرێت، ئیدی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌ به‌ چووم و به‌له‌م ڕوو له‌ به‌ریتانیا ده‌كه‌ن، پێویست نه‌كات بگه‌نه‌ وشكانی به‌ریتانیا، بخرێنه‌ ئه‌و كه‌شتانه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و له‌وێ داوای مافی په‌نابه‌ری بكه‌ن.

جێگری وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا، پریتی پاتێل بۆ میدیاكانی ئاشكر اكرد كه‌ سیسته‌می مافی په‌نابه‌ری به‌ریتانیا كێشه‌ی هه‌یه‌ و پێویسته‌ چاره‌سه‌رێك بۆ دۆخه‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوو فرۆكه‌یه‌ك به‌ سێ هاوڵاتی ئێرانی و دوو هاوڵاتی ئێریتری و عێراكیه‌ك و هاوڵاتیه‌كی كوێتی كه‌ په‌نجه‌مۆری ئه‌ڵمانیایان هه‌بوو له‌ ڕێگه‌ی ئاوه‌وه‌ ڕوویان له‌ به‌ریتانیا كردبوو، دیپۆرتی ئه‌ڵمانیا كرانه‌وه‌.

جێگری وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا جه‌ختی له‌وه‌ش كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوو فرۆكه‌یه‌ك كه‌ ئاماده‌ كرابوو بۆ دیپۆرت كردنی 5 په‌نابه‌ر كه‌ چه‌ندین كاری نایاسایی و دزین و بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ریان ئێنجام دابوو، هێرشی چه‌قۆیان كردبوو، بڕیار وابوو دیپۆرتی هه‌نگاریا بكرێنه‌وه‌ به‌ڵام له‌ كۆتا ده‌قه‌دا پێش ئه‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌ به‌ڕێ بكه‌وێت، به‌ هاوكاری چه‌ند پارێزه‌رێكه‌وه‌، ڕێگری كرا له‌ دیپۆرت كردنیان.

پریتی پاتێل (Priti Patel): جێگری وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا

فرۆكه‌یه‌كی دیكه‌ به‌ 20 په‌نابه‌ره‌وه‌ كه‌ بڕیار وابوو دیپۆرت بكرێنه‌وه‌، ئه‌وانیش به‌ هاوكاتی پارێزه‌ره‌وه‌ له‌ كۆتا ده‌قه‌دا ڕێگری كرا و دیپۆرت نه‌كرانه‌وه‌. بۆیه ده‌ڵێم كه‌ سیسته‌می مافی په‌نابه‌ری به‌ریتانیا كێشه‌ی هه‌یه‌. هه‌ر بۆیه‌ به‌ نیازم سیسته‌مێكی نوێ دابین بكه‌م كه‌ زۆر باشتر ده‌بێت و ماف به‌ هه‌مووان ده‌دات.

له‌م ڕه‌وایه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ بده‌ین كۆچبه‌ر له‌ وڵاته‌كه‌مان دوور بخه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ وڵاتێكی ئه‌وروپی و ئارامه‌وه‌ هاتوون و هیچ مافێكیان نیه‌ له‌ به‌ریتانیا بمێنه‌وه‌

ڕه‌وایه‌ خاوه‌نی سیسته‌مێكی مافی په‌نابه‌ری بین كه‌ مافی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ بپارێزێت كه‌ ژیانیان له‌ مه‌ترسیدایه‌، هه‌ڵهاتوون، یاخود تووندووتیژیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام داوه‌ و وڵاته‌كه‌یشمان ببێته‌ شوێنێكی ئه‌منی بۆ ئه‌وان. ئه‌وی ئێستا هه‌مانه‌ به‌و شێوه‌یه‌ نیه‌، چونكه‌ سیسته‌مه‌كه‌ كێشه‌ی هه‌یه‌ و پێویسته‌ به‌ خێرایی چاره‌سه‌ری بكه‌ین.

 

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی The Sun و Dailymail

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close