
بۆریس جۆنسۆن یاسای مافی په‌نابه‌ری بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له فه‌ڕه‌نساوه به چووپ ڕوو له به‌ریتانیا ده‌كه‌ن، تووندتر ده‌كات
ڕۆژی دووشه‌ممه، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن ڕایگه‌یاند كه یاسای مافی په‌نابه‌ری بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له ڕێگه‌ی ئاوه‌وه به چووپ و به‌له‌م ڕوو له به‌ریتانیا ده‌كه‌ن تووندتری ده‌كات .
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی 4.000 كۆچبه‌ری نایاسایی له فه‌ڕه‌نساوه به چووپ ڕوویان كردۆته به‌ریتانیا و داوای مافی په‌نابه‌ریان كردووه.
به‌فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، یه‌ختێكی سه‌رنازی به‌ریتانیا خرایه ئاماده‌باشیه‌وه تاكو به هاوكاری حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسایش ڕێگری بكرێت له كۆچیی نایاسایی كۆچبه‌ران كه به چووپ و به‌له‌م ڕێگای ئاو ده‌گرنه به‌ر تاكو بگه‌نه به‌ریتانیا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به ئاژانسی Bloombergی ڕاگه‌یاند:
پێش هه‌موو شتێك پێویسته بیر له ته‌واوی یاساكان بكه‌ینه‌وه، چونكه ڕێژه‌یه‌كی زۆری كۆچبه‌ران ئه‌م ڕێگه نایاساییه ده‌گرنه به‌ر و ناتوانین ئاوا به ئاسانی هه‌موویان دیپۆرت بكه‌ینه‌وه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News