
به‌له‌مێك به نزیكه‌ی 100 كۆچبه‌ری نایاساییه‌وه له ده‌ریای ناوڕاستدا ژێر ئاو كه‌وت
به پێی ڕێكخراوی ئیسپانی Open Arms، نزیكه‌ی 100 كۆچبه‌ری نایاسایی له ناو به‌له‌مێكدا له ده‌ریای ناوڕاسته به هۆكارێكی نادیار ژێر ئاو كه‌وتن و ڕێكخراوه‌كه به یه‌ختی تایبه‌تی خۆیان گه‌یشته نزیكی ڕووداوه‌كه و توانیان زۆرینه‌یان ڕزگار بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ڕێكخراوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ته‌نها ڕێكخراوی Open Arms هاوكاری كۆچبه‌ره‌كانیان كرد و به‌شێكی زۆریان ڕزگار كرد. تا ئێستا ته‌رمی 5 كۆچبه‌ر دۆزراونه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كرێت كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ته‌رمی كه‌یش بدۆزرێته‌وه چونكه هێشتا پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه.
Open Arms تاكه ڕێكخراوه كه له ده‌ریای ئیجه‌دا كار ده‌كات بۆ ڕزگار كردنی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران، به تایبه‌ت ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه له وڵاتانی باكوری ئه‌فریقاوه به نایاسایی ڕوو له وڵاتی ماڵتا و ئیتاڵیا ده‌كه‌ن.
له نێو ڕزگاركراوه‌كاندا مێرمنداڵ و منداڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ و ئافره‌تی دووگیانیش هه‌ن.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی Open Arms به میدیاكانی ڕاگه‌یاند: كاتێك كه‌ش و هه‌وا باش ده‌بن، كۆچبه‌ران له وڵاتانی لیبیا و باكوری ئه‌فریقاوه ئه‌م ڕێگا مه‌ترسیه ده‌گرنه به‌ر. پێویسته حكومه‌ته‌كان ڕێگه‌ی باشتر و سه‌لامه‌تر دروست بكه‌ن بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له وڵاته‌كانیاندا هه‌ڵ دێن به‌ره‌و ئه‌وروپا.
به پێی ئاماری UNHCR له ساڵی 2013ه‌وه تا ئێستا زیاتر له 20.000 كۆچبه‌ر له ده‌ریای ناوڕاستدا گیانیان له ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه: ئاژانسی یۆنانی www.amna.gr
پشتیوان خاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News