په‌نابه‌ران

به‌له‌مێك به‌ 19 كۆچبه‌ره‌وه‌ له‌ ده‌ریای ئیجه‌دا ژێر ئاو كه‌وت

7 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ ده‌ستدا

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌له‌مێك به‌ 19 كۆچبه‌ره‌وه‌ كه‌ له‌ كه‌نار ئاوه‌كانی توركیا به‌ڕێ كه‌وتووبوو به‌ره‌و دورگه‌ی خیۆس، له‌ ڕێگادا به‌ هۆكارێكی نادیاره‌وه‌، به‌له‌مهكه‌ ژێر ئاو كه‌وت و له‌ ئاكامدا 7 كه‌سیان گیانیان له‌ ده‌ستدا.

به‌ پێی زانیاریه‌كان كه‌ ده‌ستی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز كه‌وتون، كاتژمێر 11:00 به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌له‌مه‌كه‌ به‌ هۆكارێكی نادیاره‌وه‌ ژێڕ ئاو كه‌وت و به‌ په‌له‌ هێزی ده‌ریای یۆنان گه‌یشته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و 12 كه‌س ڕزگار كران به‌ڵام 7 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا.

له‌ نێو خنكاوه‌كاندا 5 كه‌سیان منداڵن كه‌ ته‌مه‌نیان نێوان 2,5 تا 11 ساڵه‌ هه‌روه‌ها 2 كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ ئافره‌تن و ته‌مه‌نیان 45 و 55 ساڵه‌.

12 كۆچبه‌ره‌  ڕزگار كراوه‌كان ( 3 منداڵی  خوار ته‌مه‌ن 6 ساڵ و 12 ساڵێك و 3 ئافره‌ت و 5 پیاو ). ڕزگار كراوه‌كان ڕه‌وانه‌ی مینای خیۆس كران. وه‌ك له‌ میدیاكان باس كراوه‌ یه‌كێك له‌ ڕزگار كراوه‌كان، قوپتانی به‌له‌مه‌كه‌ بووه‌.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button