په‌نابه‌ران

به‌له‌مێك به‌ 52 كۆچبه‌ره‌وه‌ له‌ ده‌ریای ئیجه‌ ژێر ئاو كه‌وت

چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له‌ ئێستا، به‌له‌مێك به‌ 52 كۆچبه‌ره‌وه‌ كه‌ له‌ توركیا به‌ڕێ كه‌وتوبوو به‌ره‌و دورگه‌ی لێسڤۆس، له‌ ڕێگادا، به‌له‌مه‌كه‌ ژێر ئاو كه‌وت.

به‌ پێی زانیاریه‌كان كه‌ ده‌ستی ماڵپه‌ری پشتی-نیوز كه‌وتون، هێزی ده‌ریایی یۆنان، به‌ په‌له‌ گه‌ۆیشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و توانین 51 كۆچبه‌ر ڕزگار بكه‌ن و كچێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ تا ئێستا نادیاره‌.

به‌ هۆی كه‌ش و هه‌واوه‌وه‌ كه‌ ناله‌به‌ر بوو و ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌ ناو به‌له‌مه‌كه‌ بوون، دوای چه‌ند خوله‌كێك كه‌ به‌ڕێ كه‌وتون كۆچبه‌ره‌كان، ژێر ئاو كه‌وتن.

ڕاگه‌یاندراوی پۆلیسی ده‌ریای یۆنان ده‌ڵێت: كه‌ش و هه‌وا ناله‌به‌ر بوو، ته‌نیا ئه‌و منداڵه‌ هێله‌كی سه‌لامه‌تی پێ نه‌بوو كه‌ له‌ ئێستا نادیاره‌ و به‌دوای ده‌گه‌ڕێین.

گشت په‌نابه‌ره‌ رزگاركراوه‌كان ڕه‌وانه‌ی سكالا سیكامنیا، سه‌ر به‌ دورگه‌ی لێسڤۆس كراون.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button