په‌نابه‌ران

به‌م شێوه‌یه‌ ئیقامه‌كان له‌ یۆنان نوێ ده‌كرێنه‌وه‌

به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌له‌كترۆنی ده‌توانن ئیقامه‌كانتان نوێ بكه‌نه‌وه‌

وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی ئیقامه‌كانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ به‌ سه‌رچوون و به‌هۆی كۆرۆنا ناتوانراوه‌ نوێی بكه‌نه‌وه‌

هه‌ر په‌نابه‌رێك ئقامه‌كه‌ی (ID كارته‌كه‌ی) به‌سه‌رچووه‌ یاخود تا 30/9/2021 به‌سه‌ر ده‌چن ده‌توانن تا 31/8/2021 داوای نوێ كردنه‌وه‌ بكه‌ن به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌له‌كترۆنی .

پشتی-نیوز هه‌نگاوه‌كانتان بۆ شی ده‌كاته‌وه‌ تاكو بۆ هه‌مووان ئاسان بێت و بتوانن داوای نوێ كردنه‌وه‌ی ئیقامه‌كانتان بكه‌ن

هه‌نگاوی یه‌كه‌م:

پێویسته‌ فۆرمێك پڕ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی لێتان داوا ده‌كات تێیدا ئاماژه‌ی پێ بده‌ن .

چۆنیه‌تی پڕ كردنی فۆرمه‌كه‌:

لینكی دابه‌زین (Download) بۆ فۆرمه‌كه‌

AΔΕΤ-ΑΙΤΗΣΗ-ΑΝΑΝΕΩΣΗΣ__31.7.2020 (2)

هه‌نگاوی دووه‌م:

دوای پڕ كردنی ئه‌م فۆرمه‌، ده‌بێت له‌ گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی جۆری پاسپۆرت (وێنه‌ی شه‌خسی خۆتان) بنێرن بۆ ئه‌م ئیمه‌یله‌

GAS.residencepermits@migration.gov.gr 

ئیمه‌یله‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌ بۆمان ڕوون كردنه‌ته‌وه‌، ده‌بێت ئیمه‌یلی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران بنوسن پاشان له‌ خواره‌وه‌ بنوسن Renewals_ژماره‌ی ئایدی كارته‌كه‌تان، وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌ بۆمان شی كردوونه‌ته‌وه‌.

بۆ خێزانه‌كان

ئه‌گه‌ر خاوه‌ن خێزانن، ده‌بێت ئه‌و پرۆسه‌یه‌ بۆ هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی خێزانه‌كه‌تان یه‌ك به‌ یه‌ك به‌ جیا بكه‌ن.

واته‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ 5 ئه‌ندامن، ده‌بێت ئه‌و فۆرمه‌ 5 جار پڕ بكه‌نه‌وه‌ و 5 جار ئیمه‌یل بنێرن بۆ وه‌زاره‌ت. قبوڵ كراو نیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌مووی به‌ یه‌ك ئیمه‌یل بنێریت. ده‌بێت بۆ هه‌ر ئه‌ندامێك فۆرمێك پڕ بكرێته‌وه‌ و به‌ جیا یه‌ك به‌ یه‌ك بنێردرێت بۆ وه‌زاره‌ت بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی.

پاشان له‌ ڕێگه‌ی ئیمه‌یله‌وه‌ ئاگادار ده‌كرێن، بۆ وه‌رگرتنی ئیقامه‌ نوێكه‌تان

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button