
به پێی بڕیاری فه‌رمی وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، له ڕۆژی دووشه‌ممه 18/5/2020 كاتێخاكی و ته‌واوی ده‌زگاكانی مافی په‌نابه‌ر له یۆنان ده‌ست به‌كار ئه‌بن.
به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و په‌نابه‌ران له ده‌زگاكانی مافی په‌نابه‌ری كۆ نه‌بنه‌وه، وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، چه‌ند ڕێنماییه‌كی بڵاو كرده‌وه و بۆ تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز و ته‌واوی ڕۆژنامه‌نووسان نارد تاكو په‌نابه‌ران لێی ئاگادار بكرێنه‌وه.
به پێی ڕێنماییه‌كان رۆژژی دووشه‌ممه 18/5/2020 له %50 كارمه‌نده‌كان ده‌سبه‌كار ده‌بن و ئه‌و ڕۆژه‌ش ته‌نها بۆ پێدانی مافی په‌نابه‌ری (ئیقامه) ده‌بێت كه بۆیان ده‌رچووه.
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌هۆی له ماوه‌ی كۆرۆنا و كه‌ره‌نتینا ئیقامه‌كانیان به‌سه‌ر چووه یاخود ئه‌وانه‌ی ئۆزڤایزاكانی به‌سه‌رچووه و پێویست ده‌كات نوێ‌و بكه‌نه‌وه، وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان ڕایگه‌یاند كه به ئۆتۆماتیكی بۆ ماوه‌ی 6 مانگ بۆ هه‌موویان نوێ كراوه‌ته‌وه و پێویست ناكات سه‌ردانی بنكه و ده‌زگای مافی په‌نابه‌ری بكه‌ن بۆ نوێ كردنه‌وه.
به پێی بڵاو كراوه‌ی وه‌زاره‌تی یۆنان، چۆنیه‌تی كار كردنی ده‌زگای مافی په‌نابه‌ری به‌م شێوه ده‌بێت:
ڕۆژی دووشه‌ممه 18/5/2020 گرنگی ده‌درێت به‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه بڕیاری وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری (ئیقامه‌یان) بۆ ده‌رچووه و له ڕێگه‌ی ته‌لیفۆن یاخود ئیمه‌یل په‌نابه‌ران ئاگادار ده‌كرێنه‌وه بۆ وه‌رگرتنی ئیقامه‌كانیان.
دواتر له 25/5/2020 پلاتفۆرمێكی ئه‌له‌كترۆنی داده‌مه‌زرێت تاكو په‌نابه‌ران تێیدا ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ئیقامه‌كانیان كه بۆیان ده‌رچووه.
دواتر له مانگی 6ه‌وه، وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، له ئاماده‌كردنی ڕێگه‌یه‌كی ئه‌له‌كترۆنیدایه، تاكو كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران به شێوه‌یه‌كی ئه‌له‌كترۆنی داوای مافی په‌نابه‌ری بكه‌ن و ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن، هه‌روه‌ها خاوه‌ن ئیقامه‌كانیش له هه‌مان ڕێگه‌وه داوای نوێ كردنی مافی په‌نابه‌ریه‌كانیان بكه‌ن.
بڕیار وایه به‌م نزیكانه، وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران، بڕیاری نوێ بڵاو بكاته‌وه و زانیاری نوێ به په‌نابه‌ران بدات.
بڕیاری ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، نۆتیس میتاراكیس
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News